هه‌ر كه‌سێك له باشوورى كوردستانەوە بچێته‌وه بۆ عه‌فرین، پەیەدە دەیگرێت
_(1)__2016_09_28_h20m53s2__HK.jpg)
ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- سیاسەت‌چاودێریکەرێکی كوردستانى ڕۆژئاوا ڕایده‌گه‌یێنێت هه‌ر كه‌سێك له باشووری کوردستانه‌وه بچێتەوە بۆ عه‌فرین، پەیەدە لێی دەکۆڵێتەوە و ده‌ستگیرى ده‌كات یاخود بە ڕەشبگیر دەیبات بۆ شەڕی ناوچه‌ی غەیرەكوردستان.
(عارف حه‌به‌شى) چاودێریى سیاسیى كوردستانى ڕۆژئاوا وای بە ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوت: "په‌یه‌ده له ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى كردووه به ده‌ستگیركردنى ئەو خه‌ڵكەى له باشووره‌وه ده‌چنەوە بۆ ڕۆژئاوا؛ مەیلیشی لێ بێ دەیانخاتە له‌شكرى ناچارەوە؛ زۆری بۆ گه‌نجانیش هێناوە و ڕەشبگیریان دەکا، نەک بۆ شەڕی پاراستنى هه‌رێمى عه‌فرین، به‌ڵكو ده‌یانبه‌ن بۆ مه‌نبج و حه‌له‌ب و ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى ڕژێم و، لەوێ شه‌ڕیان پێ ده‌كه‌ن."
ئه‌و چاودێره‌ى سیاسەت ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه: "گه‌نجێك به ناوى (لوقمان ئیبانو) كه ماوه‌ى ساڵێكه بۆ بژێوى ژیانى خۆى له هه‌رێمى كوردستان كار ده‌كات ویستى خێزانه‌كه‌شى بێنێت له عه‌فرینه‌وه به‌ڵام ڕێگایان پێیان نه‌دا؛ ئاسایشى په‌یه‌ده له عه‌فرین ده‌ستگیریان كرد و پێیان گوتووه هه‌ر كه‌سێك بچێته هه‌رێمى كوردستان و بگەڕێته‌وه ده‌گیرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ى لێ دەکرێ؛ كه‌چى خۆى ته‌نها پیاوێكى كاسب و كامیراوانه و كارى سیاسى ناكات؛ ئێستاکە ده‌ركه‌وتنى خه‌ڵكى له عه‌فرین زۆر زه‌حمه‌ت بووه."
(عارف) ده‌شڵێت: "په‌یه‌ده وا خەریکە وەکو ڕ‌ژێمى سووریا دەجووڵێتەوە؛ وەختی خۆیشی هه‌ركه‌سێك له ڕۆژئاواوە سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردبا، لە گەڕانەوەدا ڕژیمەکەی ئەسەد ده‌یانخستە زیندان و، لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌كرد."
نه‌شوان به‌رزنجى




