رابەری پارتی کرێکارانی بەریتانیا: کوردم خۆش دەوێت و هاوکاریان دەکەم

بەریتانیا -KDP.info- (جێرمی کۆربن) ڕابه‌ری پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا ڕایگەیاند کە کوردی خۆش ده‌وێت و هاوکارییان ده‌کات؛ ئەم قسەیەی کۆربن لە میانی کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بەریتانیا هات کە نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانیش لە کۆنفرانسەکەدا بوو.
هه‌ر سێ حزبە سیاسییەکەی به‌ریتانیا هەموو ساڵێک کۆنفرانسێک دەکەن بۆ تاوتۆی کردنی بارودۆخی نێوخۆ و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانی وڵات؛ لە کۆنفرانسەکەدا، چەند داوەتنامەیەکی ئاراستەى ئەحزابى سیاسى وڵاتانى جیهان دەکرێ.
له‌سه‌ر بانگهێشی فه‌رمی حزبی کرێکارانی به‌ریتانیا (شێرکۆ حه‌بیب) ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه به‌نوێنه‌رایه‌تی (پارتی دیموکراتی کوردستان ـ په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه) به‌شداری له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی ئەو حزبەی کرد، که له شاری لیڤه‌رپوول لە به‌ریتانیا له ٢٦-٢٨ مانگی سیبته‌مبه‌ر ساز کرابوو.
له‌و کۆنفرانسه‌دا که چه‌ندین حزب و که‌سایه‌تی سیاسی و نوننه‌ری باڵوزخانه‌کان، زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر بارودۆخی به‌ریتانیا و ده‌رچوونی له یه‌کێتی ئه‌وروپا، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کرایەوە.
هەر لە چوارچێوەى کۆنفرانسەکەدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا (ئیمێلی تونبیرری) له‌گه‌ڵ شانده بیانیەکان، تەوەرێکى تایبەت بە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی هەبوو، کە باسی له قه‌یرانی سووریا کرد و گوتی ناکرێت ئێمه له ئاسمانه‌وه بۆمباران بکه‌ین و له‌سه‌ر زه‌وی باسی دیموکراسی بکەین، که ئه‌مه دوو شتی لێک دوورن. سه‌باره‌ت به بۆچوونی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا له‌مه‌ڕ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گۆرارییە تازەکان، نوێنەرى پارتى دیموکراتى کوردستان، پرسیارێکى ئاڕاستەى وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا کرد، ئایا به بۆچی ئێوە، چ گۆرانگارییه‌ک به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دێت، به‌تایبه‌تی له دوای قه‌یرانی سووریا و عێراق و یه‌مه‌ن، ئایا ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست هەر لە چوارچێوەى نەخشەى خۆیدا دەمێنێتەوە یاخود گۆڕانکاریى بەسەردا دێت؟ هەروەها شێرکۆ حەبیب سه‌باره‌ت به ئەو ڕەوشە سیاسییەى نێوخۆى عێراق ئەوەى خستە ڕوو کە کورد هه‌وڵی زۆرى داوە که عێراقێکی دیموکراتیک بنیاد بنێین؛ کورد هاوبه‌ش و شه‌ریکی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات بێ و ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور بن، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و عێراق دروست نه‌بوو، بۆیه ئێستا کورد له هه‌وڵی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمین بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق یاخود ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ؛ یه‌که‌م هه‌نگاویش له میانه‌ی سه‌ردانی شاندێکی کوردستان له ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆکی حکوومه‌تی کوردستان بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق ئه‌و بابه‌ته باس کراوه، ئایا ئێوه هه‌ڵوێستتان چییه به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونانه؟ له وه‌ڵامدا خاتوو ئیمێلی گوتی کێشه‌ی عێراق کێشه‌یه‌کی ئاڵۆزه ناتوانم لێره وه‌ڵام بده‌مه‌وه به‌ڵام له دیدارێکی تایبه‌تدا ده‌توانم وه‌ڵامت بده‌مه‌وه. چونکە ئەمە پەیوەستە بە ئایندەى عێراقەوە و گەلى کوردیش داواى مافێکى ڕەوا دەکات.
هه‌ر له‌و کۆنفرانسه نوێنه‌ری پارتی لەگەڵ کۆمه‌ڵێک سیاسه‌تمه‌دار و دیبلۆماتدا دانیشت؛ له‌وانه (ئیان لوکاس) ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا که پشتوانی خۆی بۆ دۆزی کورد دووپات کرده‌وه، سکرتێری یه‌که‌می باڵوێزخانه‌ی ژاپۆن له له‌نده‌ن (یوشیفومی ئۆهۆرا)، ناوبراو پشتگیریی حکومه‌ته‌که‌یانی بۆ کورد ڕاگه‌یاند، سکرتێری باڵیۆزخانه‌ی تورکیا، (ئه‌ندی لۆڤ) ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆ بوونەوە و کورتەیەکى لە ڕەوشى سیاسى و سەقامگیرى هەرێمى کوردستانى پێ گەیاندن.
له ئێواره ئاهه‌نگێکی پێشوازی بۆ شانده‌کانی بیانی که (جێرمی کۆربن) ڕابه‌ری پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا ئاماده‌ی بوو، نوێنه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه سڵاو و ڕێزی جه‌نابی (سه‌رۆک بارزانی) و سه‌رکردایه‌تی پارتی پێراگه‌یاند، له به‌رامبه‌ر دا کۆربن سپاسی سه‌رۆک بارزانی و سه‌رکردایه‌تیی پارتیی کرد، سه‌باره‌ت به دۆزی ڕه‌وای کورد و پشتگیری‌کردن له کورد؛ گوتیشی من کوردم خۆش ده‌وێت و هاوکاریان ده‌که‌م، کورد هه‌ر شاخه‌کانی براده‌ره نییه؛ سپاست ده‌که‌م که به‌و جلوبه‌رگه کوردییەوه هاتبووی.




