٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وردەکاریی ڕاگەیاندنی دووھەزار ھەلی کار لە شاری ھەولێر دا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی پارێزگای ھەولێر وردەکاریی ڕاگەیاندنی دووھەزار ھەلی کار لە شاری ھەولێر ئاشکرا دەکات و باس لەوە دەکات مانگی دابێ ئەو کارە دەست پێدەکات؛ ئەو قۆناغە، قۆناغی دیکەشی بە دواوەیە.

بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی ھەولێر ئەندازیار (سروود عەبدولمەجید عەبدولقادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند" ئەو دووھەزار کارە کە لە ھەولێر لەلایەن پارێزگاری ھەولێر ڕاگەیێندرا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانیەوە ئەو کارە کراوە؛ مانگی دابێت دەست پێدەکات و ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت؛ دیارە دوای ئەوە قۆناغی دیکەیشی دەبێت.

ئەندازیار (سروود) گوتیشی، چەند مەرجێک بۆ ئەو دووھەزار ھەلی کار دانراوە کە لەوانە پێویستە لەھەر خانەوادەیەک کەسێک بێت و کارکردنیشی تەنھا بۆ ماوەی ٤٠ ڕۆژ زیاتر نەبێت و تەمەنی ١٨ ساڵانی بڕیبێت و فەرمانبەر نەبێت و کەسێکی ھەبێت کە تەمەنی لە ٦٠ ساڵ گەورەتر یاخود خاوەن پێداویستی تایبەت بێت بەخێوی بکات و، ڕەنگە بەشێکی بدرێتە ئاوارەکانیش.

گوتیشی، ناونووسکردن دەست پێدەکات کە بۆ ناو ھەولێر دەبێت بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و، بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆکانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ژینگەپارێزی و خزمەتگوزارییەکان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئەندازەی پاركەكان دەبێت و، کرێکارەکان لەو چوار شوێنە کار دەکەن و دەتواندرێت ھەر لەوێش ناونووسکردن بکرێت کە بۆ ھەر یەکەیان ٥٠٠ پلە دەبێت و کارەکەش کرێکارییە.

ئەوبەرپرسەی پارێزگای ھەولێر ڕوونیشی کردەوە، لەھەر ٥٠٠کەس ٥٠یان سەرپەرشتی دەکەن و ڕۆژانەی ھەر کرێکارەک ٢٠دۆلارە و ئەوانەی سەرپەرشتیش دەکەن ٢٥دۆلار وەردەگرن.

ئەوەشی خستە ڕوو، ئەمە قۆناغی یەکەمە و قۆناغی دیکەش دەبێت لە داھاتوو بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەیە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار