حکوومەتی هەرێم کار بۆ خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی دەکات
_(1)__2016_09_28_h16m14s58__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به هاوکاریی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، شاره‌زای نێوده‌وڵه‌تی ده‌هێنێت بۆ خێراکردنی پرۆسه‌ی چاکسازی.
ئه‌مڕۆ د. عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ نوێنەری (یوئێن‌دی‌پی) ڕێککه‌وتنێکی مۆر کرد بۆ جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی دابینکردنی دارایی بۆ چاکسازیی ئابووری که مه‌به‌ست لێی هێنانی گه‌وره شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ کوردستان تا پرۆسه‌ی چاکسازیی ئابووری خێرا بکرێت.
مونیر سابت، به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری له عێراق ڕایگه‌یاند "هه‌رێمی کوردستان کەوتووەتە ته‌نگژه‌یەکی قووڵی ئابوورییەوە؛ جا حکوومه‌تی هه‌رێم له ڕێی به‌رنامه‌ی چاکسازییه‌وه ده‌یه‌وێت لەو تەنگژەیە دەربازمان کا. ئێمه‌ش خۆشحاڵین که ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ین تا هه‌رێمی کوردستان وەکو جاران خۆش ببێ."




