٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێرشێكی تیرۆریستانی داعش تێك‌شكێنرا

سەرچاوە: KDP.info

وانكێ-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری وانكێ ڕایدەگەیێنێت، هێزەكانی پێشمەرگە هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك‌شكاند و، لە هێرشەكەیشیانەوە دیار بوو داعش چەند بێورە بوونە.

لیوا (بەهجەت تەیمەس) ئەندامی فەرماندەییی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "سەعات 5 و نیوی ئەم بەیانیی چوارشەممەیە، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە سنووری وانكێ، بەڵام هەر زوو لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بە توندی بەرپەرچ درایەوە و تەنیا لە ماوەی 20 خولەكدا تێك‌شكێندران."

(تەیمەس) گوتیشی: "ئامانج لەو هێرشەی ئەمڕۆی تیرۆریستانی داعش تەنیا بۆ ئەوە بوو بڵێن ئێمە ماوین، ئەگەرنا ئەو شەڕەی ئەمڕۆ كە تیرۆریستانی داعش كردیان، هیی ئەوەیە كە هەموومان بزانین ‌ئەمانە هێزێكی بێورەن و لە ڕاستیدا تێک‌شکاون".
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار