سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەبادی و بەرپرسە باڵا و کوتلە سیاسییەکانی پەلەماندا کۆ دەبێتەوە

بەغدا-KDP.info- (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سبهینێ پێنجشهممه سەردانی بەغدا دەکات و پرسگەلیکی گرینگ و هەنووکەیی، بە بابەتی پاشەڕۆژی عێراق دوای داعشیشەوە، لەگەڵ (حەیدەر عەبادی)سەرۆکوەزیرانی عێراق و کەسایەتییە سیاسییە باڵا و کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمانیشدا دەخاتە بەر باسەوە.
سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، سەردانی (سەرۆک بارزانی) بۆ بەغدا فەرمییە؛ لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، کەسایەتییە سیاسی و دیارەکان و کوتلە سیاسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پرسی شەڕی داعش، ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ، پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها پاشەڕۆژی عێراق لە پاش شەڕی داعش، دەخاتە بەر باسەوە.
کۆتایی مانگی ئابی رابردوودا شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکایەتیی (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا کۆ بووەوە، تێیاندا باس لە بواری ئابووری و نەوت، پرسی ئازادکردنی مووسڵ و ئایندەی مووسڵ و چۆنیێتی مامەڵەکردن لەگەڵی، هاوکات باسی پەیوەندیی دواڕۆژی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەوڵەتی عێراق لەسەر بنەمایەکی تازە کرا.
دوێنێ سێشەممە، (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەم سەردانەی (سەرۆك بارزانی) بۆ بەغدا، چەند مانگێكە رێك خراوە و گرینگیی زۆری دەبێت.




