٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له‌مڕۆوه‌، دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى ده‌توانن بچنە ناو سیستمى (زانکۆلاین)ه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیێنێت، خوێندکارانى دەرچووى دوانزەى ئامادەیى، له‌مڕۆوه‌ دەتوانن سەردانى وێبسیاتى (زانکۆلاین) بکەن بۆ دڵنیابوون لە ڕاستى و دروستیى نمرەکانیان.

(عەباس ئەکرەم دزەیى) گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەشێوەیەکى ڕەسمى لە (26/9/2016) لەلایەن وەزارەتى پەروەردەوە ئەنجامەکانى خولى دووەمى دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى گەیشتووه‌تە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بۆ ئەم مەبەستەش لە پێناو کاراکردنى پڕۆسەى (زانکۆلاین) و، گەڕانەوەى ناوی خوێندکاران لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتەکەمان ئاگادارى دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکات، بۆ دڵنیابوون لە کۆنمرەى پۆلى (12) و، هەژمارکردنى نمرەى قۆناغەکانى (10) و (11)یان، لە ئەمڕۆ (28/9/2016) بەدواوە دەتوانن سەردانى وێبسایتى (زانکۆلاین) بەناونیشانى  (regayzanko.com) بکەن، هەروەک داواى لە دەرچووانی دوانزەى ئامادەیى دەکەین، ئەگەر هەر خوێندکارێک هەڵە لە کۆنمرەکانیان هەبوو، با بەزوترین کات پێویستە سەردانى (بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ئەزموونەکانى لە وەزارەتى پەروەردە) بکات بۆ چاککردنى هەڵەکانیان و، دواتر ڕاستیى نمرەکانیان بگەێننە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى.''

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند: دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى خولى یەکەم و دووەم دەتوانن بە ژمارەى ئەزموونەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیییان بچنە ناو سیستمى (زانکۆلاین) بۆ دڵنیابوون لە کۆنمرەکانیان.
گوتیشى ئەم ئاگادارییە تەنها بۆ دڵنیابوونى خوێندکاران و قوتابیانە لە ڕاستى و دروستیى نمرەکانیان، بەهیچ جۆرێک پەیوەندى بە هەڵبژاردن و دیاریکردنى (بەش و کۆلێژ و زانکۆکان) و، پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان نییە، بەڵکو کاراکردنى (زانکۆلاین) لە کاتێکى دیکەدا ڕادەگەیێنین. 

هەواڵی پەیوەندیدار