٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەكرەم ساڵح: هیچ لایەنێكی سیاسی بواری پێ نەدرا دەست بخاتە ناو خۆپێشاندانەوە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٢ (گەرمیان)ـی پارتی دەڵێ هیچ لایەنێكی سیاسی بواری پێ نەدرا دەست بخاتە ناو خۆپێشاندانەوە و، بۆ مەرامی سیاسی و حزبی بەكاری بێنێت.

ئەكرەم ساڵح بەرپرسی لقی ٢٢ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "خۆپێشاندانەكانی ئەمڕۆ  بێ‌کێشە و ڕاستەڕێ (ڕاستاڵ) و مەدەنیانە بەڕێوە چوو؛ ئاخر:

یەكەم/ هیچ لایەنێكی سیاسی بواری پێ نەدرا دەست بخاتە ناو خۆپێشاندانەكەوە و بۆ مەرامی سیاسی و حزبی بەكاری بێنێت.

دووەم/ دامودەزگاكانی حكوومەت كاتی خۆپێشاندانەكەیان دیاری كرد، خۆپێشاندەران و جەماوەریش پێیەوە پابەند بوون و، لە كاتی خۆیدا بڕییانەوە.

سێیەم/  کێشەی خۆپێشاندەران سیاسی نەبوو، بەڵكو بۆ داواكاری و ناڕەزایەتیکردن و داخوازیی خۆیان، هاتبوون بۆ خۆپێشاندان؛ خەڵك چاوی کراوەتەوە و، نەکەوتنە داوی ئاژاوەگیڕانەوە.

چوارەم/ دامودەزگا ئەمنییەكان ڕێوشوێنێکی ڕێکوپێکی ئەمنییان گرتبوویە بەر و لەسەر هەست بوون نەکا ڕێرەوی خۆپێشاندانەكە بگۆڕدرێت.

ئەكرەم ساڵح ڕوونیشی كردەوە: "ئەگەر بمانەوێت پرۆسەی دیموكراسی لە كوردستان پەرە پێ بدەین، دەبێ فێرە كەلتووری خۆپێشاندانی مەدەنیانەیش ببین؛ داواكردنی ماف و داخوازیی كەسێتی و، ئازادیی ڕادەربڕین مافێکی هەرە سەرەتاییە؛ بەڵام بە داخەوە لەبەر ئەوەی وەختی بە خراپی بەكار هاتووە، زۆر جار دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە."

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار