٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مامۆستایانی سنووری دهۆك لە بەرەكانی پێشەوەی شەڕ ئامادەییان دەربڕی کە ناهێڵن منداڵان لە خوێندن بێبەش بن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info-  مامۆستایانی سنووری دهۆك پێچەوانەی مامۆستایانی سنووری سلێمانی سەردانی بەرەکانی شەڕیان كرد و ئامادەیان خۆیان نیشاندا وەك هێزی پێشمەرگە بەرگری لە كەرتی پەروەردە بكەن و لێ نەگەڕێن پرۆسەی خوێندن پەك بكەوێت و منداڵانی شەهید و پێشمەرگە لە خوێندن بێبەش بن.

(تارق هەرنی) بەرپرسی میحوەری تلسقۆف و فەرماندەی فەرماندەیی سپیلك بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەوە بۆ جاری یەكەم نییە مامۆستایانی سنووری دهۆك سەردانی ئێمە بكەن، بەڵكو چەندین جاری دیكە سەردانی ئێمەیان كردووە، ئەوان وەك مامۆستیانی دهۆك ئاماژەیان بەوە دا وەك هێزی پێشمەرگە چۆن بەرگری لە خاكی كوردستان دەكەن، ئەوانیش بە هەمان شێوە بەرگری لە  خوێندن دەكەن و لێ ناگەڕێن خوێندن لە دهۆك پەك بكەوێت و منداڵی شەهید و پێشمەرگە قارەمانەكان بێبەش بن لە خوێندن.

گوتیشی: نەك تەنیا لە میحوەری ئێمە بەڵكو لە هەموو میحوەرەكان ڕەوشی هێزی پێشمەرگە زۆر باشە و رۆژ بۆ رۆژ مەعنەویانی هێزی پێشمەرگە بەرزدەبێتەوە و، داعش لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگە كۆتای پێ دێت و لە ماوەیەكی نزیكدا خەڵكی ئەو ناوچانە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، كۆتایی داعش نزیك بووەتەوە، داعش لاواز بووە، تەنیا پشت بە خۆكوژی بەستووە، ئێمە بۆ هەر شتێك ئامادەینە لێ ناگەڕێین جارێكی دیكە دەستی داعش بگاتە هێزی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار