لە قەڵادزێ چەند كەسێك دەستگیر كراون كە عەرەبیشیان لەناو دایە
__2016_09_27_h16m23s26__HK.jpg)
قەڵادزێ-KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتی لە قەڵادزێ رایگەیاند، هەندێك منداڵ هەتا دوو كەسی بە ڕەگەز عەرەبیشی لەگەڵ بوونە چەند تایەكیان سووتاند بۆ ئەوەی پشێوی بنێنەوە ئەوانەیش لەلایەن لایەنێك هاندرا بوون، بەڵام لیژنەی ئەمنی شارەكە هاتن گرتیان و بردیان و ئێستا دەستبەسەر كراون.
(بایز ئاغا) بەرپرسی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شارۆچكەی قەڵادزێ بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەیانی لە قەڵادزێ هەندێك منداڵ هەتا دوو كەسی بە ڕەگەز عەرەبیشی لەگەڵ بووە چەند تایەكیان سووتاند لەناو بازاڕ، بۆ ئەوەی پشێوی بنێنەوە، بەڵام دواتر لیژنەی ئەمنی شارەكە هاتن گرتیان و بردیان و ئێستا دەستبەسەر كراون."
گوتیشی: "خۆپیشاندان مافێكی ڕەوای خەڵكە بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی خۆیان، بەڵام لە خۆپیشاندانەكەی قەڵادزێ هەندێك منداڵ ئامادەكرابوون كە ئاژاوە بنێنەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئامانجەكەیان نەپێكا و ئەو كەسانە دەستگیر كران."
ئەوەشی گوت: "ئێستا لەناو قەڵادزێ خۆپیشاندان نیە و بارودۆخەكە ئارامە و هیچ كێشەیەك نیە و ژیان ئاساییە و وەك ڕۆژانی رابردوو بەڕێوە دەچێت و هەر كەسێك لەسەر كاری خۆیەتی."
ڕابین شێروانی




