"لە قەلادزێدا ھەوڵیان دا ھێرش بکەنە سەر بارەگای پارتی، بەڵام پێیان نەکرا"
__2016_09_27_h15m26s13__HK.jpg)
قەلادزێ -KDP.info- بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەلادزێ دەڵێ، لە قەلادزێ خۆپیشاندان تەواو بووە و دۆخەکە ئارام بووەتەوە، لەبەر ئەوەی پێشتر ھەوڵ درا بەرەو بارەگاکانی ئێمە ھێرش بکەن، بەڵام ڕێگەیان لێ گیرا و لەسەر تایەسووتاندنیش چەند کەسێک دەستگیر کران.
بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە قەلادزێ (بایز ئاغا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری ئێمە خۆپیشاندان تەواو بووە و چەند کەسێک تایەیان سوتاند و ویستیان پشێوی دروست بکەن، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کران؛ زانیاریمان نییە ژمارەیان چەندە."
(بایز ئاغا) گوتیشی، ھەوڵ درا و ویستیان خۆپیشاندان بەلاڕێدا ببەن و بێن بۆ سەر بارەگاکانی ئێمە؛ بەڵام ڕێگرییان لێ کرا و نەیانتوانی ئەو کارە بکەن.
(ئاغا) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا دۆخەکە ئارام بۆتەوە، ئەگەر دووبارە دەست پێ نەکاتەوە.
ئەو بەرپرسەی پارتیی ڕاشیگەیاند، خۆمان بارەگاکانی خۆمان دەپارێزین و ڕێگەمان نەدا ھیچ ھێزێکی ئەمنی بێت.
بڵند ئیبراھیم




