٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خامە بە تنۆكی خوێن دەنووسێت سەربەخۆیی.. لە سۆران بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕواندز-KDP.info- ئەمڕۆ دیدارێك لە ژێر ناوونیشانی (خامە بە تنۆكی خوێن دەنووسێت سەربەخۆیی)، لە سۆران بەڕێوە دەچێت كە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

(كرمانج عێززەت) قایمقامی سۆران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دیداری هزری و نەتەوەیی لە شاری ڕواندز بەڕێوە چوو كە لەلایەن كتێبخانەی گشتیی سۆران و فیدراسیۆنی ڕێكخراوە ناحكوومییەكانی سۆران بە پاڵپشتیی كۆمەڵێك كۆمپانیا ئامادە كرابوو، لەم دیدارەدا زیاتر لە ٢٠٠ كەسی ڕۆشنبیر و نەتەوەیی كورد لە هەر چوارپارچەی كوردستان بەشدارن، پانێڵی یەكەم كۆتایی هات و تێكڕای شرۆڤەكان بۆ یەكڕیزیی كورد و ڕێگاكانی سەربەخۆیی كوردستان بوون".

لای خۆیەوە، قایمقامی ڕواندز (كوێستان جاف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەمڕۆ لە شوێنێكی گەشتیاریی چیای كۆڕەك لە ڕواندز دیدارێك بەڕێوە چوو، كە لە لایەن كتێبخانەی گشتیی سۆران و قایمقامییەتی سۆران ئامادە كرابوو، دیدارێكی هزری نەتەوەیی بوو، لە ژێر ناونیشانی (خامە بە تنۆكی خوێن دەنوسێت سەربەخۆیی)، لەم دیدارەدا كۆمەڵێك ڕۆشنبیر و مامۆستای هەرچوار پارچەی كوردستان بانگهێشت كرابوون".

(جاف) گوتیشی: "ئەمڕۆ یەكەم ڕۆژی دیدارەكە بوو و بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تریش بەردەوام دەبێت، لەدیدارەكەدا جۆرەها بابەتی گرینگی تێدایە، كە باس لە (سەربەخۆبوونی گەلی كوردستان، نەتەوەی كورد وەك قوربانیی سیاسی، دەوڵەت لە نێوان ژێردەستەیی  كولتووری ئازادیدا، ئایین و ناسنامەی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و هزری نەتەوەیی) كرا".

فایزە كۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار