٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جاف: پشتگیریی خۆپێشاندانی لەو شێوەیە دەكەین.. پارتی لە بەرەی خەڵكە

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان، ئاماژەی بە خۆپێشاندانی ئەمڕۆی ناوچەكە كرد و روونی كردەوە: "بە هێزەكانی ئاساییشمان راگەیاندووە، نەیەنە بەردەم بارەگای لق و خۆمان بارەگاكانمان دەپارێزین".

(رەهێڵ جاف) كارگێڕی لقی 22ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە قەزای كەلار خۆپێشاندان بە شێوەیەكی هێمنانە و بێ كێشە تا ئێستا بەڕێوە چووە و هیچ گرژییەكی  لێ نەكەوتووەتەوە، ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیریی خۆپێشاندانی لەو شێوەیە دەكەین و لە كۆبوونەوەی ئیدارەی گەرمیانیش كە دوێنێ ئەنجام درا، هەڵوێستی پارتیمان دووپات كردووەتەوە كە پارتی لە بەرەی خەڵكە بە مەرجێك بێ كێشە بێت و دوور بێت لە توندوتیژی".

(جاف) گوتیشی: "ستاف و كادیرانی پارتی لە گەرمیان لە بارەگای لق كۆ بوونەتەوە و هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، بە راشكاویش بە هێزەكانی ئاساییشمان گۆتووە بۆ پاراستنی ئێمە نەیەنە بەردەم بارەگای لقی گەرمیان و، پاراستنیشمان لە ئەستۆی ئێوەیە، ئەگەر هەر بینای لق بپارێزن ئەوە خۆمان بارەگای خۆمان دەپارێزین و ناهێڵین خەڵكی گێرەشێوێن زەفەرمان پێ ببات".

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار