٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات حەسەن: هەندێك كەسی ناسراو خەڵكیان هان داوە ڕێڕەوی خۆپێشاندان بگۆڕن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی لقی 11ـی پارتی لە ڕانیە رایگەیاند: "هەوڵ هەبووە هەندێك كەس كە ناسراون و دیارن سەر بە چ حزبێكن، خەڵكیان هان داوە بۆ ئەوەی ڕێڕەوی خۆپیشاندانەكە بگۆڕن، بەڵام ئەوەی لە یەكێك لە راگەیاندنەكان گوترا كە هێرش كراوەتە سەر لقی 11، ڕاست نییە".

(نەجات حەسەن)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەم بەیانییە سەرۆكی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەری ئاساییش هاتنە لای ئێمە، ئامادەیی خۆیان نیشان دا كە هاوكارمان دەبن لە دابینكردنی ئارامیی ناوچەكە و بە تایبەتی بارەگاكانی ئێمە، ئێمەیش جگە لەوەی ئەندامانی خۆمان، جەماوەری خۆمان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە كە بارەگاكانی خۆیان بپارێزن و هاوكاری دابینكردنی ئارامی بین بۆ ناوچەكە".

(حەسەن) گوتیشی: "خۆپیشاندان كارێكی ڕەوایە و خۆپیشاندەران دەتوانن  تەعبیر لە ڕای خۆیان بكەن و بە شێوەیەكی سەردەمیانە داوای مافی خۆیان بكەن، ئەوەیش سیاسەتی ئێمەیە و لە ڕانیە هەمان  بۆچوونمان هەیە و لەگەڵ ئیدارەی ناوچەكە هەمان شتمان باس كردووە".

بەرپرسی لقی 11ـی پارتی ده‌شڵیت، دوو گردبوونەوە لە ڕانیە هەبوون، گردبوونەوەیەك لەناو شار، گردبوونەوەیەكیش لە بەردەمی  بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕانیە، كە ئەو بەڕێوەبەرایەتییە دەكەوێتە بەرامبەر لقی 11،  نیو سەعات لەوێ مانەوە و دواتر چوونە سەر كاری خۆیان، بەداخەوە لە یەكێك لە میدیاكان باسی ئەوە كراوە كە خۆپیشاندەران بەرەو لقی ئێمە هاتوونە، شتی وا نەبووە، بەڵكو هەوڵ هەبووە كە خەڵك هان دراوە ئەو كەسانەیش ناسراون كە لە چ حزبێكن، بۆ ئەوەی گرژی بكەوێتە ناو خۆپێشاندەران، بەڵام خۆشبەختانە كەسی عاقڵیش لەناو ئەوان هەبوون كە كۆنتڕۆڵی بابەتەكە كراوە، لە قەڵادزێ گردبوونەوە هەبووە و تایەیان سووتاندووە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان بارودۆخی ناوچەكەیان كۆنتڕۆڵ كردووە".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار