خۆشناو: لەجیاتی ماندووكردنی خەڵكی لە حكوومەت بكشێنەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی زەرد لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەجیاتی هاندان و ماندووكردنی خەڵكی، با لایەنەكان بێمنەت بن لە حكوومەت بكشێنەوە، خەڵكیش ئاسوودە دەبێت.
(ئومێد خۆشناو) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "با جەماعەت بێمنەت بن و فەرموون لە حكوومەت بكشێنەوە، لەجیاتی خەڵك ماندووكردن و هاندانیان بۆ خۆپێشاندان، با لایەنەكان ئازا و بەهەڵوێست بن، خۆتان بڕیار بدەن لە حكوومەت بكشێنەوە".
(خۆشناو) گوتیشی: "با حزبەكان بەهەڵوێست بن، ئێمەیش بێمنەت، خەڵكیش ئاسوودە دەبن".
نەشوان بەرزنجی




