٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مرۆ سەعات 12 مامۆستایانی دهۆك سەردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ مامۆستایانی پارێزگای دهۆك خۆپێشاندان ئەنجام نادەن و، بە پێچەوانەوە سەردانی بەرەكانی شەڕ دەكەن و دڵنیایی دەدەن بە هێزەكانی پێشمەرگە كە پرۆسەی خوێندن بەردەوام دەبێت.

(ئەحمەد عەبدوڵڵا)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمرۆ سێشەممە مامۆستایانی پارێزگای دهۆك هیچ خۆپێشاندانێك ئەنجام نادەن، بەڵكو بە پێچەوانەوە بڕیارە سەعات 12ـی نیوەڕۆ شاندێك لە یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لقی دهۆك و شاندێكی بڵندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆك بە پەروەردەكانییەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران سەردانی میحوەری تلسقۆفی هێزەكانی پیشمەرگە بكەین".

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی پارێزگای دهۆك گوتیشی: "ئامانجی سەردانەكەمان بۆ ئەوەیە سوپاسی هەڵوێستی مەردانەی هێزەكانی پێشمەرگە بكەین كە گوتیان ئامادەن بەشێك لە مووچەكانیان بدەن بە مامۆستایان، ئێمەیش برا پێشمەرگەكان دڵنیا دەكەینەوە و پەیامێكیان پێ دەگەیێنین هەروەك چۆن ئەوان بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەكەن، ئێمەیش منداڵانیان و كچ و كوڕانی میللەتەكەمان هەر لە قوتابخانەكان پەروەردە دەكەین و ئێمەیش لە سەنگەری پەروەردە و فێركردن دەبین و چۆڵی ناكەین، چونكە بەرگریكردن لە كوردستان لە هەردوو میحوەره‌وه‌ن دەكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار