سەلاح دەلۆ: دەبێت بارەگاکانمان پارێزراو بێت..دەستێکی سیاسی ئاراستەکراو هەیە

کەرکووک-KDP.info- سەلاح دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، پارتیی دیوکراتیی کوردستان، و بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتیی کوردستان باس لە دۆخی ناو خۆی کوردستان دەکات و پێی وایە دەبێت هەموو لایەک بە بەرپرسیارییەوە مامەڵە بکەن.
مالیکی دژایەتی کورد دەکات
لەبارەی هەوڵەکانی دەوڵەتی یاسا و نووری مالییکی بۆ ئەوەی وەزیرە کوردەکان لە حکوومەتی عێراق دوور بخاتەوە و کورد بێ بەش بێت لە حکوومەتی عێراق، کە ئەمە تاچەند مەترسییە لەسەر پرۆسەی سیاسی عێراق، سەلاح دەلۆ ئاماژە بەوە دەکات کە، لەسەرەتاوە مالیکی داژیەتی هەرێمی کوردستانی راگەیاندووە، دەستەکانی کەشیفە دەیەوێ چی بکات لەنێو حکوومەتی عێراق و لەسەرەتاوە پیلانەکان درێژەی هەبووە، ئێستاش لەو پیلان گێڕیە نەکەوتووە بەنیازی گەڕانەوەیە بۆ دەسەڵات، ئێستاش کورد بە دووژمنی خۆی دەزانێت، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە باش لەوە ئاگادارە کە پارتی لە بەغدا داکۆکی کاری سەرسەختی مافی رەوای خەڵکی کوردستانە و نکۆڵی لە مافەکانی کورد ناکات.
لەبارەی ئەگەری بەردەوامی هەوڵەکانی مالیکی و مەترسی کارتەکانی لەدژی هەرێمی کوردستان، سەلاح دەلۆ گوتی: "مالیکی دژایەتی ئاشکرای سەربەخۆی کوردستان دەکات، جا هەر پڕۆژەیەک خزمەت بەو سەربەخۆیە بکات ئەو دژایەتی دەکات ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەلە کۆمەی کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایی گەڕانەوەی ئیدارەی مووسڵ بۆ پێش ٢٠٠٣ پەسەند بکات کە بەپەسەندکردنی بەشێکی زۆری ناوچە کوردییەکان دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە سەر مووسڵ کە ئەمە مەترسی گەورەیە دواتر دێت هەڵمەتێکی ناڕەوا و سیاسی دەستپێکردووە بەوەی لایەنەکان کۆدەکاتەوە لەدژی ئەوەی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەیانەوێت لەولاشەوە راگەیاندنی هاندانەوە لەدژی مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و دەیەوێت شەرعیەت بدات بەو هەڵانەی کە کردوویەتی.
پارتی بەبەرپرسیاریەوە مامەڵە دەکات
بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیی دیموکراتیی کوردستان لەکەرکووک- گەرمیان ئاماژە بەوە دەکات کە پارتیی دیموکراتیی کوردستان ئەرکی سەرشانی لەم قۆناغەدا قورستر بووە و بەرپرسیاریەتی مێژووی لەسەر شانە: "پارتی لە کۆنەوە تا قۆناغی ئێستا ئەرکی قورس بووە چونکە ئەوانەی هەست بەبەرپرسیاریەتی دەکەن پارتییە، بۆیە ئەرکە گەورە کە لەسەر شانی پارتی بووە لە هەموو ڕووێکەوە ئێستاش پارتی خۆی لەئەرکەکە نەدزیوەتەوە و بەرپرسیاریەتی قبووڵ دەکات، بەڵام ئەمە تەنیا پارتی نییە دەبێت لایەنەکانی یکەش ئەو بەرپرسیاریەتیە بگرنە ئەستۆ لە کاتێکدا پارتی بۆ رێکخستنەوەی نێوماڵی کورد و دروستکردنی تەبایی لە نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەستی لە زۆر شتی خۆی هەڵگرتووە و مافەکانی خۆی نەویستووە ئەگەر ئەمە بەرپرسیاریەتی نەبێت ئەی چییە، بۆیە دەبێ پارتی خۆی بۆ ئەم قۆناغە ئامادە بکات".
پرۆژەی سەربەخۆی بەردەوام دەبێت
هاوکات لەبارەی ئەو پیلان و ئاستەنگانەی لەبەردەم پارتی هەیە بۆ پڕۆژەی سەربەخۆی کوردستان، سەلاح دەلۆ لای گرینگە کورد لە هەستیاری قۆناغەکە تێبگات و ئاماژە بەوە دەکات کە رەوتی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان زۆر بەسروشتی دەڕوات بڕواناکەم هیچ لایەنێک ببێتە بەربەست لەبەردەم ئەم رەوتەی کوردستان کە ئاواتی هەموو خەڵکی کوردستانە، بۆیە بەردەوامین لە گەیاندنی پڕۆژەی سەربەخۆی و هەرکەسێکیش پشتگیری ئەو پڕۆژەیە بکات ئەوە مێژوو لەیادی ناکات.
دەستێکی سیاسی ئاراستەکراو هەیە
لەبارە ئەوەی کە ئێران گەرەنتی بە پارتی داوە بارەگاکیان لە سلێمانی پارێزراو دەبێت، سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووک-گەرمیانی پارتی ئەوە دەخاتەڕوو کە ئاشکرایە جموجۆڵی ئێران لە سلێمانی هەیە، دێنە سلێمانی و زۆر شتی سیاسی لەژێر کاریگەری ئێران لە سنووری سلێمانی هەیە، دیارە دەستێکی سیاسی ئیقلیمی لەپشتی ئەو سیاسەتەوە هەیە بۆیە ئەوەی دەگوزەرێت دەستێکی سیاسی ئاراستە کراوە کە دەیەوێت لە هەرێمی کوردستان قەیرانەکان لەبەرژەوەندی ئەو بکشێتەوە و دەنگی پێ کۆبکاتەوە، چونکە لە سنووری سلێمانی خەریکە ئەو دەستانە کەشف ببن، چونکە تێکچوونی دۆخەکە لەوە دەچێت بەدەستی هەندێک لایەن نەبێت، بەڵام بە دڵی بێت بۆیە ئەوەی هەیە کێشەیەکی ناوخۆییە هەر بزووتنەوەی گۆڕان نیەی دروستی کردووە هەندێک دەستی دیکەشە.
ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکان پاراستنی کوردستانە
سەلاح دەلۆ لەبارەی بەرپرسیاریەتی لایەنەکان لە دۆخی سیاسی کودستان قسە دەکات و پێی وایە هەمو لایەنەکان ئەرکیان لەسەر شانە کە ئارامی کوردستان بپارێزن چونکە تاکێشەمان هەبێت ناحەزەکانمان پێیان خۆشە ئەگەر بەدەستی ئەوان نەبێت بەدڵیانە بۆیە دەبێت بەبەرپرسیارەیەوە مامەڵە لەگەڵ یەکتری بکەین و ئەگەر ئەوەی لەسەر شانی حزبەکانە دەبێت جێبەجێ بکەن بۆیە دەبێت هەموومان بەیەکەوە بین و دووربین لە کێشەو گرفتەکان.
بارەگاکانی پارتی
ئەو ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی: "دەبێت بارەگانمان پارێزراو بێت ناکرێت بوەستین و تاڵانمان بکەن و چەپڵەشمان بۆ لێدەن، بۆیە ئەم جارە پارتی هەڵوێستی دەبێت بەرانبەر بە سوتانی هەر بارەگایەکی .
کارزان سەباح هەورامی




