٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جاف..بەغدا پێشوەختە گوتوویەتی کە لەگەڵ هەرێم ناگەنە رێککەوتن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوەختە رایگەیاندووە کە ئیدی لەگەڵ هەرێم ناگەنە رێککەوتن، بۆیە ئەوانەی باسی بەڵێنی سەرۆکوەزیران دەکەن بۆ رێککەوتن، ئەوا دەبێ ئەوە بزانن کە بە سەرۆکوەزیران کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا چارە ناکرێ.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" سەرۆکوەزیرانی عێراق بەتەنھا ناتوانێ کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا چارە بکات و پێویستە لەنێوان ھەرێم و بەغدا ئەوکێشانە بە دیالۆگ چارە بکرێن؛ ئەگەر نا ئەوانەی باس لەوەدەکەن سەرۆ وەزیران بەڵێنی داوە کێشەی مووچەی ھەرێم چارە بکات، ئەمە١٣ساڵە ئێمە بەڵێن وەردەگرین وھیچی جێ بەجێ ناکرێت، سەرەڕای گفتوگۆی بەردەوام کە لەوبارەوە دەکرێ.

دەیشڵێ، بەڵێندان ھیچ سوودێکی نییە و پێویستە ھەرێم و بەغدا لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ بە بەڵگەوە بەئامادەبوونی لایەنی سێ یەم کە شارەزای نێودەوڵەتی بن لەبواری یاسا و ئابووریدا بۆ ئەوەی کێشەکان دەستنیشان بکرێن نەک بەڵێدان بێ.

ئاماژەیشی دا، ماوەیەک پێش ئێستا سەرۆک فراکسیۆنەکان لەکۆبوونەوەدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران داوایان کرد کە بەغدا چی دەوێ لەھەرێم بۆ ئەوەی بودجە بۆ هەرێم رەوانە بکات و سەرۆکوەزیران بەنیازبوو بەزارەکی وەڵامبداتەوە و داوایان کرد بەنووسراو وەڵامبداتەوە بۆ ئەوەی بیبەن بۆ ھەرێم بۆئەوەی ھەنگاوی کردەیی بنێرێ بۆ چارەکردنی کێشەکان، بەڵام سەرۆکوەزیران ئامادە نەبوو نووسراوکە بکات.

جاف ئەوەیشی ئاشکرا کرد، پێشووتر سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی دڕکاندووە کە لەگەڵ هەرێم ناگەنە رێککەوتن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار