که‌نه‌دا: به‌هۆی ڕۆتینی یاساکانه‌وه ناردنی چه‌ک بۆ پێشمه‌رگه دواکه‌وتووه

کەنەدا-KDP.info- بەرپرسانی که‌نه‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نن کە به‌هۆی ڕۆتینی یاساکانه‌وه، ناردنی چه‌ک و کەرەستەی سەربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگەی کوردستان دواکه‌وتووه.
ڕۆژنامه‌ی (ئوتاوا ستیزنس)، بەدواداچوون بۆ به‌ڵێنی (جه‌ستن تروودۆ) سه‌رۆکوزیرانی که‌نه‌دا ده‌کات که له‌مانگی شوباتی ڕابردوودا ڕایگه‌یاندبوو "که‌نه‌دا چه‌ک بۆ پێشمه‌رگەی کوردستان ده‌نێرێت".
ڕۆژنامه‌که لێدوانی (هیجره‌ت ساجان) وه‌زیری به‌رگریی که‌نه‌دای بڵاوکردووه‌ته‌وه که ده‌ڵێت "دواکه‌وتنی ناردنی چه‌ک بۆ کورد په‌یوه‌ندیی به ڕۆتینی یاساییه‌وه هه‌یه و له که‌نه‌دا دواکه‌وتووه، هیچ حکوومه‌تێک و حکوومه‌تی عێراقیش ناڕه‌زایی ده‌رنه‌بڕیوه."
ئاماژەیشی داوە: "هه‌ر کاتێک ڕێوشوێنه‌کان ته‌واو بن، هاوکاریی سەربازی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکەین."




