تورکیا ناوچە سنوورییەکانی دەڤەری سیدەکانی تۆپباران کرد

سیدەکان-KDP.info- بەھۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەكانی توركیا بۆ ماوەی كاتژمێرێك ناوچەی كانی رەشیان لە سنووری شارەدێی سیدەكاندا تۆپباران كرد.
تۆپبارانی تۆپخانەكانی توركیا ماوەی یەك كاتژمێر بەردەوام بوو، ناوچەی كانی رەش كەوتە بەرتۆپباران كە ئەو ناوچەیە بەھۆی بوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991 نەتوانراوە ئاوەدان بكرێنەوە.
"بەگوێرەی زانیارییەكانی کوردستان ٢٤ ئێستا تۆپباران وەستێنراوە، ناوچەکە كەوتووەتە سەرسنوور و جگە لە بنكەكانی پەكەكە خەڵكی دیكە لەوێدا نیشتەجێ نین".




