"پشتگیریی خۆپیشاندان دەکەین، بەڵام مه‌رامی سیاسیی له‌پشتەوە بێت رێی پێ‌نادرێت"

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت، فڕاكسیۆنی پارتی پشتگیریی له خۆپیشاندانی هێمنانه ده‌كات و ده‌شڵێت، هه‌ر خۆپیشاندانێك له هه‌ولێر بكرێت و مه‌رامی سیاسی له‌پشتەوە بێت رێی پێ‌نادرێت.
(كه‌نعان خه‌یلانی) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ئێمه پشتیوانیی له هه‌موو خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌كه‌ین، دوێنێیش مامۆستایان له هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه گردبوونه‌وه و داوای مافی خۆیان ده‌كرد، پێشتریش به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو له ئیداره‌ی پارێزگا، به‌ڵام هه‌ر خۆپیشاندانێك مۆڵه‌تی فه‌رمیی بۆ نه‌كرابێت ئه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵی نین و ره‌تی ده‌كه‌ینەوە."
(خه‌یلانی) گوتیشی: "هه‌رێمی كوردستان له ره‌وشێكی هەستیاردایە و گرتنه‌وه‌ی مووسڵ زۆر نزیكه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێ خۆپیشاندەران بۆ مه‌رامی سیاسیی خۆیان به‌كار بێنن. هەڵبەت خه‌ڵكی هه‌ولێر دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه پشتگیریی خۆپیشاندانین، به‌مه‌رجێك هێمنانه و مه‌ده‌نیانه بێت، هه‌ر خۆپیشاندانێكیش بۆ لێدانی لایه‌نێكی سیاسی بێت و بۆ گێره‌شێوێنی به‌كار بێت، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێی پێ‌نادرێت".
قائید میرۆ




