٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنه‌کەسە دەست بەچالاکی دەکاته‌وە.. ھەڵوستی دیکەیان بۆ فشار خستنە سەر پەیەدە دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لەسوریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا نزیکەی ٥٠سەرکردە و ئەندامانی ئێمە لەزیندانەکانی پەیەدە دان و ئازاد نەکراون، بۆیە لەچەند رۆژی داھاتوودا جارێکی دیکە دەست بەچالاکی دەکەنەوە و ھەڵوستی دیکەیان دەبێت بۆ فشار خستنە سەر پەیەدە بۆ ئازادکردنی گیراوەکانیان.

(بەھجەت بەشیر) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رۆژانە سەرکردە و ئەندامانی ئێمە دەستگیر دەکرێن لەلایەن پەیەدەوە و تاوەکو ئێستاش نزیکەی ٥٠سەرکردە و ئەندامی ئێمە لەزیندانەکانی پەیەدە دان و تاوەکو ئێستاش ئازاد نەکراون و چارەنووسیان دیار نییە، ئێمەش لەماوەی رابردوو مانگرتنمان دەستپێکردوو و ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام بوو دواتر کۆتایی پێ ھات، بەڵام لەئێستادا جارێکی دیکە مانگرتن لە کۆبانێ لەلایەن ئەنه‌کەسە ماوەی سێ رۆژە دەستی پێکردۆتەوە و بەردەوامیشە.

(بەشیر) گوتیشی: "لەئێستادا لەگفتوگۆدان بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن لەچەند رۆژی داھاتوو جارێکی دیکە دەست بەچالاکی بکەنەوە بۆ ئەوەی فشار لەسەر پەیەدە درووست بکەن و دەستگیرکراوەکانیان ئازاد بکرێن.

ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نیشتیمانی ده‌شڵیت، جارێ دیار نیە لەرۆژانی داھاتوو ئێمە چ چالاکیەکمان دەبێت، بەڵام لەباشوور و رۆژئاوا و ئەورپاش چالاکیمان دەبێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار