لیژنه‌ی پێشمه‌رگه: پارتی هێزی بۆ سلێمانی نەناردووە

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌ت كرده‌وه گوایە پارتی هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی كردبێت و ده‌ڵێ، ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر پارتی حیساب ده‌كرێن، له سه‌نگه‌ری به‌رگریدان دژی تیرۆریستانی داعش و خه‌ڵكی سلێمانی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه پڕۆپاگنده‌ی وه‌ها دووره له‌ڕاستییەوە.
(ئاری هه‌رسین) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، "گێره‌شێوێنه‌كان هه‌واڵێكی پڕچه‌واشه‌كارییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییەکان و هه‌ندێ ماڵپه‌ڕ بڵاو كردووته‌وه، گوایه پارتی هێزی زۆری ناردووه بۆ شاری سلێمانی و به‌نیازه خه‌ڵكی تێكده‌ر بنێرێت بۆناو خۆپیشاندانه‌كان بۆ كاری تێكده‌رانه، لێره‌وه خه‌ڵكی به‌ئه‌مه‌كی شاره خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌م پڕۆپاگنده پڕ له‌قینه و فاشیستیانه دوورن له ڕاستی؛ ئه‌و هێزانه‌ی له‌سه‌ر پارتی حیساب ده‌كرێن، هه‌ر له رۆژئاوای كه‌ركووك تا ده‌گاته میحوه‌ره‌كانی خازر و چیای زه‌رتك و شنگال شه‌و و رۆژ له سه‌نگه‌ری پارێزگاریكردنن له خاكی كوردستان."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له په‌رله‌مانی كوردستان جەختیشی کرده‌وه، "ئه‌ركی پاراستنی باره‌گاكانی پارتی له ئه‌ستۆی هێزه ماندونه‌ناسه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانییه، خۆ ئه‌گه‌ر ئاژاوه‌گێڕ و موئامه‌ره‌چییه‌كان په‌لاماری باره‌گاكانمانی داین و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش به‌هانامانه‌وه نه‌هاتن، ئه‌وا شه‌رعیه‌تی داكۆكیكردن له‌خۆمانمان هه‌یه و ته‌عه‌دایش له كه‌س قەبووڵ ناكه‌ین."
(هەرسین) هاوکات هه‌ڵوێستی پارتی و خۆیشی بۆ پشتیوانیی خۆپیشانده‌ران نیشان دا و ده‌ڵێ "پشتیوانی ته‌واوی ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕینی هاووڵاتیان ده‌كه‌ین، به‌ڵام دوور له توندوتیژی."
قائید میرۆ




