دانا شەهید جەزا: هاووڵاتیانیش ئێستا به ته‌واوى تێگه‌یشتوون ده‌زانن كێ به‌رپرسیاریه‌تیی له ئه‌ستۆیه
__2016_09_25_h19m0s21__HK.jpg)
سلێمانى -KDP.info-ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌یێنێت لە نانەوەی گرژى هیچ كه‌سێك سوودمه‌ند نابێت هه‌ر شتێك خوانه‌خواسته ڕوو بدات و ته‌شه‌نه بكات هاووڵاتیان و ئێمه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى لە فراكسیۆنى زه‌رد (دانا شه‌هید جه‌زا)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دەر‌باره‌ى به‌یاننامه‌ى چوار لایه‌نه‌كه گوتوومانه هه‌رلایه‌نێك سه‌عاتێكیش له حكوومه‌تدا بووبێت ئه‌وه به‌شى سه‌عاتێك به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی؛ كه‌چى ئه‌وانه له حكوومه‌تدان هاووڵاتیانیش ئێستا به ته‌واوى تێگه‌یشتوون ده‌زانن كێ به‌رپرسیاریه‌تیی له ئه‌ستۆیه و ئه‌و واقیعه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌سه‌ڵاته‌كانى چۆن دابه‌ش بوون و، له كام ده‌ڤه‌ردا كێ ده‌سه‌ڵاتى هه‌یه و له كام ده‌ڤه‌ریشدا كێ ده‌سه‌ڵاتى نیه و ئه‌و حزبانه وه‌زیریان له حكوومه‌تدا هه‌یه ئه‌مانه چه‌ند خاڵێكن ناتوانرێت خۆڵ بكرێته چاوى خەڵكه‌وه."
(دانا شه‌هید جه‌زا) گوتیشى: "باشتر وا بوو ئه‌و لایه‌نانه پارتیشیان بانگ بكردایه بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به یه‌كه‌وه به‌یانێكیان ده‌ربكردایه بۆ پشتگیرى له هاووڵاتیان و، بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى له هه‌رێمى كوردستان و به تایبه‌تى پارێزگاى سلێمانى؛ بۆیه خاڵێكى لاواز بوو كه پارتیان بانگ نه‌كرد، هه‌رچه‌نده خۆشیان ڕه‌خنه‌یان له خۆیان گرتووه كه پێیه‌كیان له حكوومه‌تدایه و ئه‌وه‌ى تریشیان له ئۆپزسیۆن ته‌نها بۆ ورووژاندنى سۆزى خه‌ڵك بێت یان بۆ ئه‌وه‌ى پاكانه بۆ خۆیان بكه‌ن كه به ڕاستى دادیان نادا لاى هاووڵاتیان."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دەیشڵێت: "پارتی دیمو‌كراتى كوردستان نەک هەر خۆى له به‌رپرسیاریه‌تى نه‌دزیوه‌ته‌وه به‌ڵكو بگره زۆرینه‌ى به‌رپرسیاریه‌تییەکەی هه‌ڵگرتووە به‌ڵام پێویسته لایه‌نه‌كانى تریش ئه‌وه‌نده بوێر بن به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه‌ى هه‌یانە له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ش به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن كه به‌یه‌كه‌وه هه‌موومان ده‌توانین سه‌قامگیرى كوردستان بپارێزین و چاره‌سه‌ریش بۆ كێشه‌كانى كوردستان بدۆزینه‌وهە؛ چونكه هه‌ر شتێك خوا نه‌خواسته ڕوو بدات و ته‌شه‌نه بكات كێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت؟ بێگومان هاووڵاتیان و ئێمه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین جگه له‌وه‌ش حزبه‌كان خۆشیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن و هیچ كه‌سێك سوودی لێ ناکا و پروشكى ئاگره‌كه هه‌موومان ده‌سووتێنێ بۆیه ده‌بێت هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تى بكه‌ین و خه‌ڵك هان نەدەن بۆ گرژى و یه‌كترسڕینه‌وه و زه‌ره‌رگه‌یاندن به یه‌كترى؛ چونكه ئێمه له وڵاتێكداین دواڕۆژ و ئاینده‌مان به یه‌كه‌وه‌یه."
ده‌شڵێت: "پێویسته هه‌موومان هه‌ست به مه‌ترسیه‌كان بكه‌ین كه چوار ده‌ورمان دژمن چاوه‌ڕێى هه‌لێك ده‌كه‌ن دووبه‌ره‌كییه‌ك دروست بێت له‌م هه‌رێمه هه‌وره‌ها له شه‌ڕێكى دژوارداین به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین تیرۆریستى جیهان كه داعشه و برا پێشمه‌رگه‌كانمان شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و خاكمان ده‌پارێزن، به‌ڵام له پشته‌وه بچین ناسه‌قامگیرى دروست بكه‌ین كه به ڕاستى ڕه‌وا نییه و، هه‌رچى حزبێكى سیاسى خۆى به به‌رپرس بزانێت و ئێستا بچێت هه‌موو ئه‌و قوربانیدانه‌ى كه دراوه بچێت له پشته‌وه خه‌نجه‌رى خیانه‌تیان لێ بدات."
نەشوان بەرزنجی




