٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میری ئێزدییەكان داوا دەكات شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەر بە ھەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info-  میر تەحسین بەگ میری ئێزدییەكان داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە شنگال بكەنە پارێزگایەكی سەر بە ھەرێمی كوردستان و دەشڵێ، سەركردەكانی ھەرێمی كوردستان بۆ ئێزدییەكان باشن.

میر تەحسین بەگ میری كوردە ئێزدییەكان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بی‌بی‌سی ڕایگەیاندووە، چیتر متمانە بە ھێزە چەكدارەكانی عێراق و عەشیرەتە سوننەكانی دراوسێ ناكەن، ھەربۆیە داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات كە شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەر بە ھەرێمی كوردستان.

 میری ئێزدیان ئاماژە بەوە دەكات، سەركردایەتیی ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوان باشن و باشترین ڕێگەچارەش بۆ بڕانەوە نەهامەتییەکەی ئێزدییەكان ئەوەیە كە شنگال بكرێتە پارێزگایەكی سەر بە ھەرێمی كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار