فازڵ میرانی: پارتی لەگەڵ خۆپێشاندانی ئاشتیانەدایە.. كەس بە قەد پارتی خەباتی لە پێناو ماف و داخوازییەكانی جەماوەردا نەكردووە

هەولێر-KDP.info- فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەو رۆژەی پارتی دامەزراوە لەگەڵ خواستی جەماوەرە، كەسیش بە قەد پارتی خەباتی لە پێناو ماف و داخوازییەكانی جەماوەر نەكردووە، ئێمە لەگەڵ خۆپێشاندانی ئاشتیانە و رێزگرتنین لە یەكتر، ھەروەھا ئێمە ملكەچین بۆ یاساكان".
دەربارەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان میرانی گوتی: "ئەو لایەنە سیاسیانەی داوای كۆبوونەوەی پێنجقۆڵی دەكەن بۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئامادە نەبوون كە خۆیان بەشدارن لەم حكوومەتە".
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی گوتیشی: "با قەیرانەكان نەكرێت بە ئامراز و، دژایەتیکردنی یەكتر".




