ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده: ده‌ستكاری مووچه‌ی مامۆستایان ده‌كرێت و پاشه‌كه‌وت كه‌م ده‌كرێته‌وه

ھەولێر-KDP.infio- ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی پاڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایكرد، پشتیوانی له مافی مامۆستایان ده‌كه‌ن و گه‌شبینین له‌ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا ده‌ستكاری موچه‌كانیان ده‌كرێت.
دكتۆر (زۆزان سادق) بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوتی: "شتیوانی له‌هه‌ر خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یه‌كی مامۆستایان ده‌كه‌ین و پشتگیری داواكاری مامۆستایانین، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه و سه‌رده‌میانبێت و دوور له گرژی و توندوتیژی، چونكه مامۆستا و قوتابی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن به‌بێ مامۆستا پڕۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێوه‌ناچێت.
(زۆزان) گوتیشی: "مامۆستایان له‌و كاته‌ی دوو ئابلۆقه‌ی ئابووری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بوو پڕۆسه‌ی خوێندنیان به ئه‌مڕۆ گه‌یاندوو و درێغیان نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌رناكه‌م له‌م قۆناغه‌شدا مامۆستایان ناڕه‌زایه‌تیان بگاته ئاستێك كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن، زۆریش گه‌شبینم به‌پێی به‌دواداچوونی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت ده‌ستكاری مووچه‌ی مامۆستایان ده‌كرێت و رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردن كه‌م ده‌كرێته‌وه.
قائید میرۆ




