یەکێتیی مامۆستایان: ٢٧-٩ دەوامی خوێندنه.. ناوی مامۆستا بۆ گێره شێوێنی بهكار مههێنن

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سەبارەت بهدەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠١٦-٢٠١٧) دەڵێ، مامۆستایانی کوردستان ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٧-٩-٢٠١٦ ) دەوامی فەرمیی خۆیان دەکەن، با ھەندێک لایەن بۆ قۆستنەوەی مەرامی خۆیان مامۆستایان بەکارنەھێنن ناشیرینیان نەکەن.
(ئەحمەد گەرمیانی) دەربارەی دەست پێکردنهوهی ساڵی نوێی خوێندن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی دواو گوتی: "یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بە یەکڕیزیی ئیشەکانی خۆیان دەکهن و بەشێوەیەکی جوان لە (١٢) لقی ئهو یهكێتییه کارەکان بە باشی بەڕێوەدهچن بۆ ئهمساڵی خوێندن، بەڵام چەند لایهنێك دەیانەوێت بۆ قۆستنەوەی مەرامی خۆیان مامۆستایان تێوە بگلێنن، کارەکان بە لایەکی تردا بەرن.
(گهرمیانی) گوتیشی: "یەکێتیی مامۆستایان توانیویەتی مامۆستایان ڕێکبخاتەوە، بەڵام چەند کەسانێک دهیانەوێ ڕێزی مامۆستا کەمبکەنەوە و ناشرینیان بکەن، بەڵام مامۆستا ڕۆشنبیرە و قابیلی گیرەشێوێنی نییە بۆ مەرامی کەسی."
جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان دهشڵیت، ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٧-٩-٢٠١٦ ) دەوامی فەرمی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ دەست پێدەکات و مامۆستایان لە قوتابخانەکان ئاسایی وەک ساڵانی ڕابردوو دەوامی فەرمیی خۆیان دەکەن."
فایزە کۆیی




