٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بزووتنەوەی ئیسلامی: خەڵک گلەیی له‌ چوار لایه‌نه‌كه‌ هەیە، بەیاننامەکەیان جێگای ھەڵوەستە لەسەرکردنە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی له‌ په‌رله‌مانی کوردستان دەڵێ، چوارلایەنەکە بۆخۆیان لە حکوومەتدان و گلەیی لە حکوومەتیش دەکەن ده‌شڵێت، خەڵک گلەیی لە بەیاننامەکەیان ھەیە و ئه‌م ھەڵوێسته‌یان جێگای ئاماژە و ھەڵوەستە لەسەرکردنە."

(شوان قەڵادزه‌یی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەبارەت بە ڕاگەیەنراوی چوارلایەنەکەی دوێنێی (یەکێتیی، گۆڕان، یەکگرتوو و کۆمەڵ) ئەم چوار لایەنە تا ئێستا ھەر لە حکوومەتدان و داوا له‌حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه‌ بەوەزیروو دەستەکانیانەوە زیاتر لە (١٥) وەزیریان ھەیە، ئەمانە گەردەیانەوێت پشتی ھاوڵاتیان بگرن، با لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران فشاری خۆیان بخەنە سەر حکوومەت بۆ چارەسەرکردنی ھەموو جۆرە قەیرانەکان، جارێ ئه‌وان خۆیان بەشێکن لە حکوومەت،.

(قەڵادزه‌یی) گوتیشی: "ئه‌وان ڕایان نەگەیاندووە كه‌ دەکشێینەوە لە حکوومەت خۆ ناکرێ ئه‌وان وەک ھاوڵاتی، یان وەک ڕێکخراوێکی مەدەنی، یان وەکو لایەنێک لەدەرەوەی حکوومەت، داوا لە حکوومەت بکەن، چارەسەری قەیرانەکان بكه‌ن، بەڵکو پێویستە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران ھەڵوێست وەربگرن و بەشدار نەبن و بکشێنەوە، بەڵام کە خۆیان بەشێکن لە حکوومەت دەزانن حاڵی حکوومەت چۆنە، بۆیە پێویستە لەوێوە ئەو بابەتانە باسبکەن، چونکە خۆیان بەشێكن لە حکوومەت و بەشدارن و وەزیریان ھەیە."

سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی ده‌شڵیت، گەر ئەم چوار لایەنە دەڵێن دەسەڵاتمان نییە با بەفەرمیی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕابگەیەنن و گلەیی نەکەن، خەڵک گلەیی لە بەیاننامەکەیان ھەیە داوای گۆڕانکارییان نەکردووە بۆ چارەسەرکردنی مووچە، باسیان لەکشانەوەی خۆیان نەکردووە لە دوورو نزیکەوە بەڕاستی ئەم ھەڵوێسته‌یان جێگای ئاماژە و ھەڵوەستە لەسەرکردنە."

 

فایزە کۆیی

هەواڵی پەیوەندیدار