سه‌عید پشده‌ری: هێرشكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه

سلێمانی -KDP.info- به‌رپرسی لقی چواری پارتی له سلێمانی ده‌ڵێت، هه‌موولایه‌نه‌كان كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆپیشاندان مافی مه‌ده‌نی هاوڵاتیانه، به‌ڵام خه‌ڵكێك بیه‌وێ له‌په‌نای خۆپیشاندانه‌وه هه‌ڵبكۆتێته سه‌ر باره‌گاكانی پارتیمان ئه‌وه ده‌ستمان كراوه‌ده‌بێت.
(سه‌عید سه‌لیم پشده‌ری) به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "دوێنێ ئێمه وه‌ك حزب و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر داوای پارێزگاری سلێمانی به‌وه‌كاله‌ت كۆبووینه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپات له‌وه‌كرایه‌وه خۆپیشاندان مافی ڕه‌وای خه‌ڵكه به‌بێ توندوتیژی و له‌چوارچێوه‌ی رێوشوێنه مه‌ده‌نیه‌كان، هه‌موولایه‌كیشمان كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نابێت به‌هیچ جۆرێك توندوتیژ و ئاراسته‌ی خۆپیشاندان و تێكدانی ئاسایشی شار له ئه‌نجامی خۆپیشاندان دروست ببێت، لایه‌نه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابوون.
(پشده‌ری) گوتیشی: "هه‌مووجارێك پاراستنی باره‌گا حزبیه‌كان به‌هی ئێمه‌شه‌وه وه‌ك پارتی له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، هیوادارین هێزه ئه‌منیه‌كان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و باره‌گاكانی ئێمه و گشت لایه‌نه‌كان پارێزراوبێت له‌هه‌ر رووداوێك.
به‌رپرسی لقی چوار ده‌شڵێت، خۆپیشاندان مافی خه‌ڵكه و ئێمه‌ش هه‌ست به ناخۆشی خه‌ڵكی هه‌رێم و شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین، جه‌ماوه‌ری پارتیش به‌ده‌ر نییه له‌و نه‌هامه‌تیانه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌نێك یان گروپێك بیه‌وێ ئه‌و هه‌له بقوزێته‌وه بۆ دژایه‌تیكردنی پارتی و هێرشكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر باره‌گاكانی پارتی ئه‌وه ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه به‌رامبه‌ر ئێمه ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌به‌رامبه‌ر ئێمه رابگه‌یه‌ندرێت ئه‌و هه‌رێم و شاره ئه‌گه‌ر بۆئێمه ئارام نه‌بێت بۆ هیچ كه‌سێك ئارام نابێت و ده‌ستمان كراوه ده‌بێت، له هه‌موو كوردستاندا.
قائید میرۆ




