په‌رله‌مانتارێكی پارتی: بانگهێشتكردن و سه‌ندنه‌وی متمانه له وه‌زیر و سه‌رۆكوه‌زیرانیش درێژه‌ی ده‌بێ

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی فڕاكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، له مانگی دابێ، چه‌ند وه‌زیری حكوومه‌تی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێن و راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر وه‌زیری دارایی كرا، سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیی كورد، شكاندنی حكوومه‌تی عێراقی بوو.
(خۆشه‌وی خه‌لیل) په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ''مانگی دابێ چه‌نه‌دان وه‌زیری دیكه‌ی حكوومه‌تی (عه‌بادی) بانگهێشتی نێو په‌رله‌مان ده‌كرێن، به‌ڵام بانگكردنه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه نییه، به‌ڵكو سه‌ره‌تا بۆ پرسیاری په‌رله‌مانتارانه و ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان باوه‌ڕی به وه‌ڵامه‌كانی وه‌زیر نه‌هێنا، ئه‌وا دووباره بانگه‌شی ده‌كرێته‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، تا ده‌گاته راده‌ی لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه، واته پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه.''
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی ده‌شڵێ "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای وه‌زیره‌كان (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت بۆ پرسیار و لێپرسینه‌وه؛ من پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌م، پرسه‌كه زیاتر قووڵ ببێته‌وه و بكرێت به پرسێكی سیاسیی نێو كۆتله‌كانی په‌رله‌مان.''
(خه‌لیل) گوتیشی، ''سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه به‌وشێوه‌یه متمانه له وه‌زیره‌كان وه‌ربگرنه‌وه، چونكه روون و ئاشكرایه ده‌ستێكی سیاسی له‌پشت بابه‌تی بانگهێشتكردنی وه‌زیره‌كانه‌وه و خودی (عه‌بادی)یشدایه، ئه‌و ئه‌وه ده‌زانێ بۆ دژایه‌تیكردنی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه، هه‌تا وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری دارایی جگه له‌وه‌ی دژایه‌تیكردنی كورد بوو، دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تی عێراقیش بوو.''
قائید میرۆ




