هاوكاریی 5.500 منداڵی شیره‌خۆره كرا

هه‌ولێر-KDP.info- وه‌فدێكی هاوبه‌شی وڵاتی پۆڵه‌ندا و په‌نه‌ما سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، 4 تۆن شیری وشكیان به‌سه‌ر زیاتر له 5.500 منداڵی ئاواره‌ی ناو كه‌مپه‌كاندا دابه‌ش كرد.
رۆژی 22.9.2016 له‌میانی سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ره‌وشی ئاواره و په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتی پۆڵه‌ندا و په‌نه‌ما به نوێنه‌رایه‌تیی (ئێنریك زاراك) باڵیۆزی په‌نه‌ما له پۆڵه‌ندا و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی رێكخراوه مرۆییه‌كانی پۆڵه‌ندا و ئیتاڵیا و پیاوانی ئایینی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی ناوداری ئه‌و وڵاتانه كه له 24 كه‌سایه‌تی پێكهاتوون، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له ڕێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانییه‌وه له ره‌وش و بار و گوزه‌رانی په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان ده‌كۆڵنه‌وه.
له‌میانی سه‌ردانیكردنی كه‌مپی ئاشتی 2 له شاره‌دێی عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر، كه تایبه‌ته به ئاواره‌ی كریستیانی ناوچه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر و به‌عشیقه، شانده‌كه‌ی وڵاتی پۆڵه‌ندا و په‌نه‌ما به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی (مووسا ئه‌حمه‌د) جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكارییه‌كانی ئه‌و وڵاتانه درا به 1200 خێزانی منداڵدار و كه 4 تۆن شیری وشك بوو بۆ 5.500 منداڵی یه‌ك رۆژه تا 4 ساڵان و ته‌واوی ئه‌و كه‌مپانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه كێشه‌ی كه‌می خۆراكی منداڵانیان هه‌یه.




