سەرکردە زیندانییەکانی ئەنەکەسە لە دەستی پەیەدەدا چارەنووسیان نادیارە
_(1)__2016_09_22_h19m31s25__HK.jpg)
رۆژئاوای کوردستان-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەڵێ، ٣٦ سەرکردەیان لە زیندانەکانی پەیەدەدان لە ڕۆژئاوای کوردستاندا و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە و ڕێگە بەکەسوکاریشیان نادرێت سەردانیان بکەن.
ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریادا (د. کاوە ئازیزی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمێستا ٣٦ سەرکردەی پارەتەکانی ناو ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا لە زیندانەکانی پەیەدەدان؛ زیندانیکردنەکەیشیان تەنھا لەبەر ئەوەیە پێشوازییان لە شەھیدێکی پێشمەرگەی ڕۆژ کردووە کە لە باشووری کوردستاندا لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش شەھید بووبوو."
(د. کاوە ئازیزی) گوتیشی، تا ئێستا چارەنووسی ئەو زیندانیانە دیار نییە و تەنانەت لە ڕۆژانی جەژنیشدا ڕێگە بە کەسوکاریان نەدراوە سەردانیان بکەن.
ئەوەشی ئاشکرا کرد: " ھۆکاری کۆتاییھێنان بە مانگرتن لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پەیەدە ھەڕەشەی کردبوو، بۆیە لە ترسی ئەوەی گیانی ھیچ کەسێک نەکەوێتە مەترسییەوە کۆتایی بە مانگرتن ھات؛ باشتر وا بوو بەردەوام بووبایە."
(ئازیزی) ڕوونیشی کردەوە، زانیاریمان بەدەست گەیشتووە پەیەدە تەسفیەحیسابی حزبی لەگەڵ ھەموو سەرکردەکانی ئەنەکەسەدا دەکات؛ ئینجا بە زیندانیکردن بووبێت یاخود کوشتن و دەربەدەکردن."
بڵند ئیبراھیم




