هۆشیار زێبارى: دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان ده‌ستوورى نه‌بوو، دەستێکی سیاسی بوو
__2016_09_22_h17m37s35__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- هۆشیار زێباری له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دانیشتەکەی پەرلەمان دەستووری نەبوو و دەستێکی سیاسی بوو..گوتیشی کە سکاڵای لە دادگای فیدراڵی کردووە و رێزیش لە بڕیاری دادگا دەگرێ.
هۆشیار زێبارى کەمێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر باسی ئەو گەلەکۆمەیەی کرد کە دوێنێ لە پەرلەمانی عێراقدا دەوڵەتی یاسا و چەند لایەنێکی دیکە لە کوردیان کرد و، بە پیلانێک متمانەیان لە هۆشیار زێباری سەندەوە.
لە دەسپێکدا هۆشیار زێباری بە بەڵگەوە دەری‌خست کە ئەو کارەی دوێنێ پەرلەمان دەستێکی سیاسی بوو، هەروەک بەڵگەکانیشی خستە ڕوو کە چەندین گەندەڵی لە عێراقدا کراوە کەچی کەس دەنگی نەبووە و ئەوەی لەسەر ئەمیش گوتراوە تەنیا مەبەستێکی سیاسی بووە ئەگەرنا وجودی نەبووە کە ئەو تێوە گلابێ.
زێباری دەڵێ، ئێمه هیچ شتێكمان نییه بیشارینه‌وه و ده‌نگدانى نهێنى له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌ماندا نییه به‌ڵام کردیان!
گوتیشى: له هیچ په‌رله‌مانێكى دنیادا به ده‌نگدانى نهێنى بڕیار نادرێت.
ڕوونیشی كرده‌وه، پرۆسه‌ى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ى له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پرۆسه‌یه‌كى سیاسى بووه.
ئاماژەیشی دا: هەر ئەم ساڵى ڕابردووە من 35ملیارم بۆ عێراق گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و خه‌رجمان نه‌كردووه نەکا تووشى قه‌یران ببین.
سه‌باره‌ت به سه‌لیم جبوورى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش، زێبارى گوتى: سه‌لیم جبوورى بێلایه‌ن نه‌بوو له به‌ڕێوبردنى دانیشتنه‌كه‌دا و ڕێزى هیچ لایه‌نێكى نه‌گرت.
دەیشڵێ، سكاڵاى تۆمار كردووه و چاوه‌ڕوانى بڕیارى دادگا ده‌كات له باره‌ى كه‌یسه‌كه‌یه‌وه و رێزیش لە بڕیاری دادگا دەگرێ.




