٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد کانی: پێگەی کورد لەبەغدا کەوتە مەترسیەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی پێوەندی عێراقی و نیشتیمانییەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، باس لە لێسەندنەوەی متمانە لە زێباری دەکات و دەڵێ: "گەلە کۆمەبوو لە کوردستان".

 

ئەحمەد کانی، بەرپرسی پەیوەندییە عێراقی و نیشتیمانییەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هەرکاتێک بیانەوێت کەمین یان بیانوو لە وەزیرێکی کورد بگرن، هەموو کات دەتوانن وەزیری کورد لابدەن، لەمەودوا هیچ وەزیرێکی کورد ناتوانێت ڕووبەڕووی ئەوان ببێتەوە، جا لایەنی سیاسی نەبێت لایەنی ئیداریش بێت؛ هەروەک ئەوەی لەگەڵ کاک هۆشیار زێباریدا کردیان لەگەڵ هەموو کوردێک دەیکەن."

 

 گوتی: "هەڵەیەک لە ئالیەتەکەدا هەیە؛ چونکە کاک هۆشیار نوێنەرایەتیی هەموو کوردی دەکرد، بەڵام  ئەوان گورزێکی گەورەیان لە پێگەی کورد دا لە بەغدا؛ دەبێت کورد ئەوە هەڵوەستە بکات".

 

گوتیشی: "ئێمە وەک پارتی ئەو ڕووداوەمان پێ گرنگ نییە، لا دراوە ئەوە کەی کێشەیە لە کاتێکدا کاک هۆشیار کەسایەتییەکی نێودەوڵەتی و بەهێزی هەیە؛ ئەو کاتەی وەزیری دەرەوەی عێراق بوو بەهێزترین وەزارەتی هەبوو؛ بوونی زێباری لە ئەنجومەنی وەزیراندا سامی دابوو بە ئەنجومەنی وەزیران".

 

ئەوەشی خستە ڕوو کە پارتی خەمی گەورەی گەلی کوردستانی لە شان گرتووە؛ کێشەی پارتی پێگەی کوردە لە بەغدا نەک پێگەی وەزارەت و پێگەی حزبی؛ هەرگیز چاوەڕوان نەدەکرا کورد لەناو ملی خۆی وای لێ بێت، هەرچەندە ئەگەر هەموو لیستە کوردییەکان دەنگیان بدایە لە بەرژەوەندیی زێباری هیچی لە بابەتەکە نەدەگۆڕی، بەڵام دەنگی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی لە دژی کاک هۆشیار دەنگیان دا برینێکە لە جەستەی کوردستان."

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار