٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا ستاییشی خەڵکی دهۆک دەکات

سەرچاوە: KDP.info

 دهۆک -KDP.info-  سەرکونسووڵی ئەمەریکا لە هەرێم سەردانی دهۆک و بنکەی لالشی کرد و لە میانی سەردانیدا ستاییشی خەڵکی دهۆکی کرد کە زۆر یارمەتیی ئاوارەکانیان داوە.

ئەمڕۆ كێن گرۆس سەركونسووڵى ئەمەریكا لەگەڵ فەرهاد ئەترووشى پارێزگارى دهۆكدا کۆ بوویەوە و گفتوگۆى پێوەندیەكانى نێوان هەرێمى كوردستانى عێراق و ئەمەریكا و، كێشەى ئاوارەکانی ناوخۆ و،  ڕێگانى بەرەوپێشبردنى هەماهەنگیی نێوان ئەمەریكا و دهۆكیان كرد.

 سەركونسووڵ، ستایشى پارێزگار و خەڵكى دهۆكى كرد بۆ یارمەتیدانى ئەو سەدان‌هەزار ئاوارە و پەنابەرەى لە ترسی داعشدا ڕوویان كردووەتە دهۆك.

 سەركونسووڵ گرۆس لە سەردانەكەیدا لەگەڵ نوێنەرانى ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوادا كۆ بووەوە و جەختى لە گرنگى ئاشتەوایى كردەوە لە نەینەواى دواى داعش؛ دەیشڵێ ئەمەریكا پشتی عێراقێكى دیموكراتیکی وا دەگرێت كە هەموو پێکهاتەیەک لەخۆ بگرێت.

لەگەڵ خوێندكارانى زانكۆى دهۆكیشدا، كونسوڵى گشتى ئاماژەى بە پشتیوانى ئەمەریكا كرد بۆ عێراقێكى یەكگرتوو خۆشگوزەرانتر؛ هەروەها وەڵامى پرسیارەكانى تایبەت بە پەیوەندى كورد و ئەمەریكا و سیاسەتى دەرەوەى ئەمەریكاى دایەوە.

لە ڕێگا بەرەو دهۆك، سەركونسووڵ كێن گرۆس، سەردانى لالشى كرد بۆ ڕێزنان لە مەزارگەى ئێزدییەكان و ئاشنابوون بە بۆچوونى ڕابەرە سیاسى و ئایینیەكانى ئێزدى لەسەر بابەتەكانى قۆناغى دواى داعش، بە گەڕانەوەى سەلامەتى ئێزدییەكانیش بۆ شوێنی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار