٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عوسمان: شیعەكان دەیانەوێت كورد و سوننە پەراوێز بخەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێكی كورد دەڵێت، لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی، هۆكاری سیاسیی لە پشتەوەیە، چونكە شیعەكان دەیانەوێت دەستەڵاتی خۆیان بەهێز بكەن و كورد و سوننەیش پەراوێز  بخەن.

سیاسەتمەداری كورد (د. مەحموود عوسمان)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی هۆكارەكەی سیاسییە، لەبەر ئەوەی وەزیری بەرگری لادرا كە سوننە بوو و وەزیری داراییش لادرا كە كوردە، چونكە (مالیكی) و لایەنگرانی و هەندێك لە شیعەكان ناكۆكییان لەگەڵ پارتی هەیە و ئێستا ئەوە ماوە كە ئایا وەزیرێكی شیعەیش لادەبرێت یاخود نا، لەبەر ئەوەی باس لەوە دەكرێت وەزیری دەرەوە (ئیبراهیم جەعفەری) لادەبرێت، بۆیە ئەمە بە هۆی ناكۆكیی سیاسی بووە".

(عوسمان) گوتیشی، شیعەكان لە عێراق دەیانەوێت دەستەڵاتی خۆیان بەهێز بكەن و وردە وردە دەخوازن كورد و سوننە پەراوێز بخەن، بەڵام ناكۆكییە سیاسییەكان كاریگەری خۆیان لەسەر ئەم پرسە هەبووە.

ئەو سیاسەتمەدارە دەشڵێ، لە ئێستادا لە بەغدا كێشەی كورد نەماوە و حیزبەكان هەر یەكەیان بۆ خۆیان كار دەكەن، بۆیە ناكۆكییە ناوخۆییەكان كاریگەرییان لەسەر ئەوانەی دەرەوەیش هەبووە .

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار