ئەمڕۆ له ههولێر هۆشیار زێباری هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیێنێت

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ (هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لێی، ڕادەگەیێنێت.
(هۆشیار زێباری) وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەعات (4)ـی پاشنیوەڕۆ، هەڵوێستی خۆی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە ههولێر سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لێی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە ڕادەگەیێنێت، دوای ئەوەی دوێنێ تانەی لە بڕیارەكەی پەرلەمان هەبوو.
فایزە كۆیی




