٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئۆجەلان: هاتنی شاندی هەدەپە بۆ هەرێم، ئەنجامی باشی لێ دەكەوێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەدارێكی باكووری كوردستان رایگەیاند، بە بێ پشتگیریی (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستان، لە بەشەكانی دیكەدا هیچ شتێك بە دەست نایەت، بە هاتنی شاندی هەدەپەیش بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، زۆر شتی نوێ لە توركیا و باكووری كوردستاندا دێنە پێشەوە.

(عوسمان ئۆجەلان)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە بێ پشتگیریی (سەرۆك بارزانی) و هەرێمی كوردستان لە بەشەكانی دیكە هیچ شتێك بە دەست نایەت، بە هاتنی شاندی هەدەپەیش بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم، زۆر شتی نوێ لە توركیا و باكووری كوردستاندا دێنە پێشەوە، بۆیە پێم وایە ئەو سەردانە، سەردانێكی زۆر گرینگە".

(ئۆجەلان) گوتیشی: "ئێستا هەدەپە وا دەبینن كە بە بێ (سەرۆك) و هەرێمی كوردستان، هیچ ناكرێت و ناتوانن دۆزی كورد لەو بەشەی كوردستاندا بەرەو پێشەوە ببەن، ئێستا درەنگە بۆ هاتنی ئەو شاندە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام بە هەر شێوەیەك بێت هاتنی ئەوان زۆر باش بووە و ئەنجامی زۆر باشی لێ دەكەوێتەوە، چونكە بە بێ سەرۆكی هەرێم پڕۆسەی ئاشتی ناچێتە پێشەوە".

 

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار