٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پسپۆڕێكی سیاسی: دوای نەمانی داعش هەرێمی سوننی رادەگەیەندرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان ڕایگەیاند، هەتاهەتایە هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە لەگەڵ بەغدا نامێنێتەوە و، دوای كۆتاییهاتنی داعش و لە داهاتوویەكی نزیكدا سوننەیش هەرێمی سەربەخۆی خۆی رادەگەیەنێ، هاوكات دووپاتیشی كردەوە، دروستبوونی هەرێمی سوننی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و بەغدا دەبێت.

دكتۆر (ساڵح مەلا عومەر) پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان لەزانكۆی سەڵاحەددین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "هەرێمی كوردستان تاهەتایە بەو شێوەیە ناژیت لەگەڵ عێراقدا و، دەبێت هەرێم و بەغدا خۆیان یەكلا بكەنەوە لەوەی ئایا دەتوانن پێكەوە بژین یاخود نا، هەر بەو هۆیەوە چەندین جار هەرێمی كوردستان خۆی تاقی كردووتەوە لەگه‌ڵ حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ چارەكردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان، كەچی بەغدا پا بەند نییە بە رێككەوتنەكانی، لە 2015 رێككەوتن كرا لەبارەی هەناردەكردنی نەوت دواتر بەغدا خۆی دزییەوە لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و ئامادە نییە شاییستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێ".

(مەلا عومەر) گوتیشی: "كۆتاییهاتنی داعش لە عێراق نزیك بووەتەوە و دوای شەڕەكە ئیتر گۆڕانكاری بەسەر ناوچەكە و عێراقدا دێت، سوننە و بە دروستی سعوودییە خۆیان ئامادە كردووە، پێشنیازی هەرێمێك بۆ عەرەبی سوننە بكەن، كە پەیوەندیی ئەوانیش لەگەڵ بەغدا بە شێوەیەكی تر بێت، بێگومان ئەو گۆڕانكاریانەی لە نێوان سوننە و عێراق دەكرێن، كاریگەری لەسەر پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستانیش دەبێت لەگەڵ بەغدا، لەبەر ئەوەیش پێویستە سیاسەتمەدارانی كورد لەگەڵ بەغدا بكەونە دانوستان ئایا مافەكانی كورد ئەوەی لە دەستووردا هاتووە دەیدات یان نا، ئەگەر بێت و بەغدا بەردەوام بێت لە سیاسەتی خۆی، ئەوە شتێك بە ناوی دەوڵەتی عێراقەوە نامێنێ و ئەو كات هەرێمی كوردستانیش رێگای تایبەتی خۆی دەگرێتە بەر".

ئەو پسپۆرە پێی وایە: "لە كاتی رووداوی لەم شێوەیە واتە جیابوونەوەی هەرێم، ئینجا ریفڕامدۆم دەكرێ یا سەربەخۆیی خۆی رادەگەیەنێ، گرینگ ئەوەیە كوردستان ئەلتەرناتیڤی خۆی دەبێت و لە ڕووی نێودەڵەتییەوە دەتوانێ قەرزی سندووقی نێودەوڵەتی وەربگرێت و زۆر رێگەچارەی دیكە هەن بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی".

 

قائید میرۆ

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار