٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری بەرگریی بەریتانیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیراندا كۆ ده‌بێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (مایكل فالۆن )وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندێكی ڕاوێژكاران و سەربازیی یاوەری لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 21-9-2016 ، (مایكل فالۆن )وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندێكی ڕاوێژكاران و سەربازیی یاوەری لە ڕێگەی فڕگەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتنە هەرێمی كوردستان و، لەلایەن (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازییان لێ كرا.

بڕیارە لەم سەردانەیدا (فالۆن) دیدار و كۆبوونەوەی جیا لەگەڵ هەریەك لە (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان و (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی هەرێم ئەنجام بدات.

لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا چەندین تەوەر سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەكە و شەڕی دژی تیرۆر و چەندین بابەتی دیكە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان تاوتوو دەكات.

شاندی پێشوازیكردن لە وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندی یاوەری، جگە لە سەرۆكوەزیران، لە هەریەك لە (كەریم شنگالی) وەزیری ناوخۆ و وەزیری كاروباری پێشمەرگە بە وەكالەت، (سەفین دزەیی) بەرپرسی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و (كاروان جەمال) نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەریتانیا پێكهاتبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار