سەرحان سلێڤانەیی: ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمان روویدا، دژایەتیی کورد بوو
_(1)__2016_09_21_h21m30s30__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق لەو بەغدایەدا کرا بۆ لاواز و دژایەتیکردنی کورد بوو؛ بە داخەوە ھەندێک لە کوردەکانیش چوونە ڕیزی عەرەبەکانەوە و وەک ئەوان دەنگیان دا.
(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "متمانەسەندنەوە لە وەزیری دارایی، بەزمێکی سیاسی و شەخسی بوو؛ بۆ دژایەتیکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو؛ چونکە دەزانن ئەوان دەسەڵاتدارن لە ھەرێم و بە کوردی حیساب دەکەن؛ گەرنا لەو 12 پرسیارەی لە وەزیر کرابوو، 11یان ناقانوونی بوو؛ پرسیاری بێمانای وەک چەند پشتمێر (حیمایە)ت هەیە؟! خۆ بەرپرس ھەیە بە فەوج پشتمێری ھەیە و کەسیس باسی ناکات!"
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، ئەو بەزمەی ئەمڕۆ کرا بۆ دژایەتیکردنی کوردە؛ دەیانەوێت کورد لە بەغدا نەمینێت و، ھەموو بەرپرسانی کورد لا بدەن و، کورد لە بەغدا لاواز ببێت؛ جا داخەکە ئەوەیە ھەندێک لە کوردەکانیش خزانە ڕیزی عەرەبەکانەوە و دەنگیان بۆ لادانی وەزیری دارایی دا."
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، گۆڕان و کۆمەڵ بە ئاشکرا باسیان لەوە کرد ئێمە دەنگ بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دارایی دەدەین؛ ئەوانەیشیان کە دەنگیان لە بەرژوەندیی کورددا دابێت بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن؛ بە داخەوە ئەوانە ھەست بەوە ناکەن ئەمە کارێکە دژی کورد کراوە نەک تەنها لایەنێکی سیاسی.
بڵند ئیبراھیم




