سەرەتای مانگی دابێ پارەی جووتیارانی هەرێم دەگات

هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی کشتوگالی لەپەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، بەڕێوەبەری سایلۆکان چەکەکانیان ڕادەستی بانکی مەرکەزی عێراق لەشاری ھەولێر کردووە وچاوەروان دەکرێت لەماوەی ١٠رۆژ میکانیزمی خەرج کردنی پارەکە تەواو بێت و سەرەتای مانگی دابێ پارەکە بگاتە ھەرێمی کوردستان وبەسەر جووتیاران بدرێت.
(بەشار مشیر ئاغا) ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بەسترپێرێ بەڕێوەبەری سایلۆکانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان چەکەکانی خۆیان ڕادەستی بەنکی مەرکەزی کردووە لە شاری ھەولێر بۆ ئەوەی میکانیزمەکان بگیرێنە بەر بۆ دانی پارەی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥، بۆیە ڕەنگە تا سەرەتای مانگی داھاتوو کارەکان تەواو بکرێن وپارەکەرەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت وبەسەر جووتیاران بدرێت."
(بەشار مشیر ئاغا) گوتیشی، لەئێستادا بەغدا٥٠%پارەکە خەرج دەکات کە دەکاتە ٣٣٦ملیار دینار و ٥٠%ی دیکەش دەکرێتە سەنەدی خەزێنە بۆ ئەوەی بەھەمان میکانیزم ئەویش ماوەیەکی دی بدرێت.
وتیشی، کۆی گشتی ئەو پارەی لای ئەوانە ٧٧٠ملیار دینارە، بەڵام ئێستا تەنھا ٥٠%ـی دەدرێت.
بڵند ئیبراھیم




