ئەحمەد گەرمیانی: داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەکەین دەست نەخەنە نێو كاروباری مامۆستایانەوە

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات دەست وەرنەدەنە كاروباری مامۆستایان؛ لەگەڵ وەزیری پەروەردەدا هەوڵ دەدەین داواكاریی مامۆستایان جێبەجێ بکەن.
(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لەگەڵ وەزیری پەروەردەدا كۆ بووینەوە و هاوڕاین لەسەر جێبەجێكردنی داواكاریی نێو یاداشتەكەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان و گۆڕانكاری لە مووچەی مامۆستایانی كوردستاندا بكرێت و هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبێت لەسەر پرسەكە."
گەرمیانی گوتیشی: "داوا لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین دەست نەخەنە نێو كاروباری مامۆستایانەوە و تێكەڵی پرسەكە نەبن، چونكە داواكاریی مامۆستایان داواكارییەکی ڕەوایە و داوای مافی خۆیان دەكەن، با لایەنە سیاسیەكان لە مامۆستایان بگەڕێن، داواكاریی خۆیان تێكەڵی داواكارییەکەی ئەمان نەكەن."
قائید میرۆ




