٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەزدانپەنا: بەبێ پێشمەرگە ئازادکردنەوەی حەویجە ئەستەمە

سەرچاوە: KDP.info

باشووری کەرکووک-KDP.info-  فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات شاری حەویجە خاکی کوردستانە بەڵام داگیر کراوە و پێکهاتەی شارەکە گۆڕدراوە بۆیە؛ بۆ ئازادکردنەوەی شارەکە هەوڵی چڕ هەیە بەڵام بەبێ هێزی پێشمەرگە ئازادکردنەوەی ئەستەمە.

 

حوسێن یەزدانپەنا، فەرماندەی هێزی پیشمەرگەی کوردستان، لە میحوەری قەڵای ڕۆژهەڵات لە باشووری کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا دوو ناوەندی سەرەکی لە عێراق بوونەتە مۆڵگەی داعش؛ شاری مووسڵ و شارۆچکەی حەویجەیە کە کۆی گشتیی چەکداری داعش لە نێوان هەردوو شارەکە خۆی لە ١٥هەزار چەکدار دەدات؛ بەڵام بۆ بابەتی ئازادکردنەوەی شارەکە، هیچ شتێک دیار نییە کە ئایا حەویجە پێش مووسڵ ئازاد دەکرێتەوە یان مووسڵ بەر لە حەویجە ئازاد بکرێتەوە، بەڵام بە گرتنەوەی شاری مووسڵ شتێک نامێنێت بە ناوی داعش لە حەویجە چونکە هاوکارییەکانی داعش لە حەویجە لە ڕێگای مووسڵەوە دێت."

 

دەیشڵێت: "ئازادکردنەوەی حەویجە دەکەوێتەوە سەر چەند ئەگەرێک؛ ئەگەری ئەکەم خەڵکی حەویجە خۆیان داوادەکەن کە پێشمەرگە شارەکەیان ئازاد بکاتەوە، چونکە ترسیان هەیە بە بەشداری حەشدی‌شەعبی تۆڵەیان لێ بکرێتەوە و خەڵک قەتڵوعام بکرێت، یان دەبێت ڕێککەوتن بکرێت لەنێوان هێزی پێشمەرگە و هێزی عێراق و هاوپەیمانان کە ئەمەش بەبێ ڕەزامەندی پێشمەرگە ناکرێت، لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی شارەکەش دەبێت کورد کاربکات بۆ چۆنیەتی ئیدارەدانی دوای شەڕەکە و ئێستاش ئەولەویەتی سەرەکی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەوەیە کە چۆن دوای داعش ئیدارەی شارە ئازادکراوەکان بکرێت".

 

کارزان سەباح هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار