جارێكی دیكە هەوڵ درا هێرش بكرێتە سەر لقی پارتی لە هەڵەبجە

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٢ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە دەڵێت، شەوی رابردوو جارێكی دیكە هەوڵ درا هێرش بكرێتە سەر بارەگای لق، بەڵام رێگەیان لێ گیرا و نەیانتوانی ئەو كارە بكەن، هەڵبت هێشتا مەترسیی هەر ماوە.
(فازڵ بەشارەتی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو هەندێك خەڵكی تێكدەر هاتنە نزیك لق و دەستیان كرد بە هوتافلێدان و تایەسووتاندن و تێكدانی ژینگە و دووكەڵاویكردنی شار، ڕاستی دەستگە ئەمنییەكان كاری خۆیان بە باشی كرد، بۆیە توانرا كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكرێت و كۆتایی پێ هات".
(بەشارەتی) سەبارەت بە لێدوانێكی بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە هەڵەبجە، كە باسی لەوە كردبوو پارتی دەیەوێت خۆپێشاندان بەلاڕێدا ببات بۆ ئەوەی جموجۆڵ لە هەولێر و دهۆك نەبێت، گوتی، "گەورەترین خەباتی گۆڕان بۆ تێكدانی هەولێر و دهۆكە و نەهێشتی ئارامییە لەو دوو شارەدا، بەڵام لەمەدا سەركەوتوو نابن، چونكە خەڵك خۆی ئەمە قبووڵ ناكات و دۆخی خۆیان تێك نادەن".
بەرپرسی لقی ١٢ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە گوتیسی: "ئێمە پێشبینیی دووبارەكردنەوەی ڕووداوەكانی شەوی رابردوو دەكەین و رەنگە ئەمە كۆتایی نەبێت، چونكە هەمیشە مەترسیی هەیە".
بڵند ئیبراهیم




