دەمیرتاش لە ھەولێرە

ھەولێر-KDP.info- ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (سەلاحەدین دەمیرتاش)، گەیشتە ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن پارێزگاری ھەولێر و (جەعفەر ئیمینکی) جێگری پەرلەمانی کوردسان وچەند بەرپرسێکیتری پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١-٩-٢٠١٦، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) بە سەرۆکایەتیی (سەڵاحەدین دەمیرتاش) لەلایەن (جەعفەر ئێمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و (نەوزاد ھادی) پارێزگاری ھەولێر و چەند بەرپرسێکی حزبی و پەرلەمانتارێکی فڕاکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پێشوازی لێ کرا.
لەوسەردانەیدا هاوسەرۆکی هەدەپە (دەمیرتاش)، لەگەڵ (مەسعوود بارزانی) سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا کۆ دەبێتەوە، وایش بڕیارە ھەر ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە سەردانەکەی ساز بدات.
فایزە کۆیی




