سه‌رژمێرییەکەی په‌یه‌ده خزمه‌تكردنه به رژێمى سووریا

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئه‌ندامێكى كۆمیته‌ى راوێژكارى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى رۆژئاوا رایده‌گه‌یێنێت، سه‌رژمێرییەکەی په‌یه‌ده له رۆژئاوا، خزمه‌تكردنه به رژێمى سووریا و دژى گەلی كورده، چونكه زۆرینەی كوردانى رۆژئاوا ئاواره‌ن و یانیش ڕوویان لە وڵاتانی ئەورووپا کردووە.
(عه‌بدولڕه‌حمان شێخى) ئه‌ندامى كۆمیته‌ى راوێژكارى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى رۆژئاوا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتى "په‌یه‌ده به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و كارانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندیى میلله‌تى كورددا نییه؛ ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ى دوو سێ رۆژه له رۆژئاواى كوردستاندا بەڕێوەی دەبات له به‌رژه‌وه‌ندیى كورددا نییه. خۆ په‌یه‌ده چاک چاک ده‌زانێت ڕێژەیەکی یەکجار زۆر له كوردانى رۆژئاواى ڕوویان لە هەرێمی كوردستان و، بەشێکیش توركیا و، زۆرێکیش پەنایان بردووەتە بەر وڵاتانی ئەورووپا، کەواتە سەرژمێریی چیی کە پەیەدە بەڕیوەی دەبات."
)عه‌بدولڕه‌حمان) باوەڕی وایە کە، ئەو هەڵمەتی سه‌رژمێرییەی پەیەدە ده‌یكات خزمه‌تێكى دیكه‌یە به دوژمنانى كورد، "به‌م بابه‌ته ده‌یه‌وێت به رژێمى (ئه‌سه‌د) بڵێت رێژه‌ى دانیشتووانی كوردان لە ناوچەکانیاندا بەو شێوەیەیە کە رژێمى سەرکوتکاری سووریا وەک هه‌میشه ویستویەتی ڕاستییەکەی بشارێتەوە؛ ئاخر ئەوەی پەیەدە دەیکات پشتگیرییە لەو پیلانەی ڕژێمی (بەشار ئەسەد) لەم ناوچەیەدا بەشێک لە کوردان دەژین، بەڵام رێژه‌یان له عه‌ره‌بان کەمترە."
نه‌شوان به‌رزنجى




