٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مشه‌و شاندێكى هه‌ده‌په‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیى سەلاحه‌دین ده‌میرتاش دێنە هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت دره‌نگانى ئه‌مشه‌وشاندێكى هه‌ده‌په‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیى سەلاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێرەوە دەگەنە‌ هه‌رێمى كوردستان.  

(ئومێد خۆشناو) به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مشه‌و سەعات ٢  به‌ كاتى هه‌ولێر شاندێكى هه‌ده‌په‌ به ‌سه‌رۆكایه‌تى (سەلاحه‌دین ده‌میرتاش) له‌ رێگاى فڕۆكه‌خانه‌ نێوده‌وڵه‌تییەکەی هه‌ولێرەوە ده‌گەنه‌ هه‌رێمى كوردستان و، بەڕێزان (جه‌عفه‌ر ئیمێنكى) و (نه‌وزاد هادى) پارێزگارى هه‌ولێر و (ئه‌حمه‌د كانى) به‌رپرسى پێوه‌ندییه‌كانى پارتى دیموكراتى كوردستان و، بەندە‌ دەچینە پیرییانەوە." 

(خۆشناو) گوتیشى: "ئه‌و شانده‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌مێننه‌وه‌ و دیدار و چاوپێكه‌وتنیان له‌گەڵ (سه‌رۆك بارزانى) و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانى کوردستاندا دەبێت."

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار