نوێنەرانی پەیەدە و ڕژێمی ئەسەد کۆ بوونەوە

ئاژانسەکان-KDP.info- کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له نێوان نوێنەرانی په‌یه‌ده و ڕژێمی سووریا به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا به نهێنی به‌ڕێوه چووە.
کەناڵی ڕووسیای سەردەم بڵاوی کردووه‌ته‌وه که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نهێنی به سه‌رپه‌رشتی ڕووسیا، له بنکه‌ی 'حومه‌یمیه‌م'ـدا به‌ڕێوه چووە له نێوان به‌رپرسانی په‌یه‌ده و نوێنه‌رانی ڕژێمی به‌شار لئه‌سه‌د.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که، ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه بۆ باسکردن بووه له پرسی کورد و ئاشووری و کلدان له چوارچێوه‌ی سووریای یه‌کگرتوودا. هه‌روه‌ها باسیش له ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا بۆ سه‌ر گونده‌کانی سووریا کراوه.
سه‌رچاوه‌که‌ی ڕووسیا ئاماژە بەوەش دەکات کە کۆبوونه‌وه‌که دوور له چاوی ڕاگه‌یاندنه‌کان کراوه و وەختی خۆیشی هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان باسیان لەوە کرد که کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه له ڕووسیادا ده‌کرێ.




